عێراق لە جامی جیھانیی فیفا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عێراق جارێک لە مۆندیالی فیفا دەرکەوت، لە مۆندیالی ١٩٨٦. ڕیزبەندییەکەی دوایین بوو لە گرووپەکەی بە سفر خاڵ.

مێژووی عێراق لە مۆندیال[دەستکاری]

پاراگوای و عێراق[دەستکاری]

ئەم یارییە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، چونکە ناوبژیوان ئێدوین بیکۆن ئاکۆنگ بۆ ماوەی نیو چرکە فیشەکەی لێدا، پێش ئەوەی لێدانی سەری ئەحمەد ڕادی ھێرشبەری عێراقی بەر تۆڕەکە بکەوێت و ڕێگەی نەدا گۆڵەکە. بیکۆن ئاکۆنگ ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە بەھۆی ئەوەی فیشەکەی لێداوە لە کاتێکدا عێراق ھەلێکی گەورەی گۆڵکردنی ھەبوو.

عێراق و بەلجیکا[دەستکاری]

ئەم یارییە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، چونکە ناوبژیوان جیسوس دیاز کارتی زەردی بە باسیل کۆرکیسی عێراقیدا بەھۆی فاوڵێکەوە (بڕیاربوو زەردەکە بدرێت بە غانم ئۆرێبی) لەکاتێکدا ئەنجامەکە ٢ – ٠ لە بەرژەوەندی بەلجیکا بوو. کۆرکیس بە گاڵتەجاڕییەوە ستایشی بڕیارە ھەڵەکەی ناوبژیوانی کرد کە بووە ھۆی ئەوەی کۆرکیس بە کارتی سوور دەربکرێت و عێراق بە ئەنجامی ٢–١ دۆڕا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «العراق في كأس العالم»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.