عیددە (ئیسلام)
ڕواڵەت
عیددە ئەو ماوەیەیە کە ژن چاوەڕێی دەکات و لەو ماوەیەدا دروست نییە ھاوسەرگیری بکات دوای مردنی ھاوسەرەکەی یان ڕوودانی تەڵاق (تا تەواوبوونی عیددە)، زانایانی ئیسلامی بە کۆی دەنگ لەسەر ئەوە کۆک بوون کە بەپێی قسەی خودا واجبە: {وَٱلۡمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٖۚ} (بەقەرە: ٢٢٨) بە کوردی: ئافرەتانی تەڵاق دراو سێ (قورء) واتە: سێ حەیز چاوەڕێ ئەکەن ئەوە عیددەکەیانە ئافرەتێک کە تەڵاق بدرێ عیددەکەی سێ حەیزە.
جۆرەکانی عیددە
[دەستکاری]- ماوەی چاوەڕوانی بۆ ئافرەتێک کە تووشی حەیز دەبێت سێ حەیزە.
- ماوەی چاوەڕوانی بۆ ئەو ئافرەتەی کە لە حەیز بێ ھیوا بووە و ھێشتا تووشی حەیز نەبووە سێ مانگە.
- ماوەی چاوەڕوانی ژنێک کە مێردەکەی مردووە چوار مانگ و دە ڕۆژە، گەر دووگیان نەبێت.
- و عیددەی ژنێکی دووگیان تا ئەو کاتەیە کە منداڵی دەبێت.