عوسمان کوڕی تەلحە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عوسمان کوڕی تەلحە هاوەڵی پێغەمبەر بووە. باوکی ناوی تەلحە کوڕی ئەبووتەلحە بوو کە لە شەڕی ئوحود لەلایەن زوبەیری کوڕی عەوامەوە کوژرا.[١] پێش فەتحی مەککە، پارێزەری کلیلی کەعبە بووە. بۆیە بە "سادینی مەککە" ناسرابوو.[٢][٣]

فەتحی مەککە و موسڵمان بوون[دەستکاری]

لە فەتحی مەککە لە مانگی یەکی ساڵی ٦٣٠، پێغەمبەر بۆی دەرکەوت کە کەعبە قفڵ کراوە. فەرمووی: کێ کلیلی لایە؟ و پێیان گووت کە عوسمان کوڕی تەلحە لایەتی.[٤]  پێغەمبەر بە عەلی فەرموو کلیلەکە لە عوسمان وەربگرە. عەلی چووە لای و لێی پرسی: "تکایە دەتوانیت کلیلی کەعبەم پێ بدەیت؟".[٥][٦] عوسمان لە وەڵامدا وتی: بۆچی پرسیار دەکەیت؟ ئایا کەسێک لە مەککەدایە؟ عەلی لە وەڵامدا وتی: "پێغەمبەر کلیلی دەوێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو کەعبە" عوسمان ڕەتیکردەوە کلیەکەی بداتێ. عەلی کلیلەکەی لێ وەرگرت بە زۆری و دای بە پێغمبەر.

پێغەمبەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو کەعبەدا وەحییەکی بۆ هاتووە و پێی گوتراوە "ئەم کلیلە بگەڕێنەرەوە بۆ خاوەنەکەی".  پێغەمبەر بە عەلی وت کلیلەکە بگەڕێنێتەوە بۆ عوسمان کوڕی تەلحە و داوای لێبوردنی لێ بکات لەو کارەی کردوویەتی. عەلی چووە لای عوسمان و پێی وت: ئەی عوسمان من لێرەم بۆ ئەوەی ئەم کلیلەت بۆ بگەڕێنمەوە کە لێتم وەرگرت و تکایە لێم خۆشبە لەسەر ئەم کارەی من. عوسمان پێی پێکەنی و وتی: سەرەتا تۆ هاتیتە ئێرە بۆ ئەوەی کلیلەکەم لێ بڕفێنی ئێستاش دێیتە لام بۆ گەڕاندنەوەی کلیلەکە عەلی لە وەڵامدا وتی کلیلەکەم لێ وەرگرتی بەڵام پێغەمبەر وەحیەکی پێگەیشت تا بیگەڕێنێتەوە بۆت. عوسمان فەرمووی: "أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله" موسڵمان بووە.

پێغەمبەر کلیلەکەی دا بە بنەماڵەی شەیبە و ڕایگەیاند: "ئەی منداڵانی تەلحە، بۆ هەمیشە کلیلەکە بیگرن تا ڕۆژی قیامەت، وە لێتان وەرناگیرێت مەگەر لەلایەن ستەمکارێکی نادادپەروەر."

دواتر عوسمانی کوڕی تەلحە وەک یەکێک لە باشترین هاوەڵەکانی محەمەد دانیان پێدانرا.

وەقیدی تۆماری کردووە کە عوسمان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٦٢٩ لە هەمان کاتدا لەگەڵ خالید کوڕی وەلید موسڵمان بووە و لە مەدینە ژیاوە تا سوپای موسڵمانان بەرەو فەتح بەڕێکەوتن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ص164 - كتاب حياة الصحابة - قتله طلحة العبدري يوم أحد - المكتبة الشاملة الحديثة". al-maktaba.org. Retrieved 2022-09-14.
  2. ^ "Some reasons behind the Sahaba's revolt against Uthman" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-14. ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "The Conquest of MakkahLevel2P1". www.inter-islam.org. Retrieved 2022-09-14.
  4. ^ "Stories of the Sahabah • The conversion of 'Uthman Ibn Talha (RA). The Key..." Stories of the Sahabah (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-14.
  5. ^ "The News International: Latest News Breaking, Pakistan News". www.thenews.com.pk. Retrieved 2022-09-14.
  6. ^ "Why is the Gate so High?". Salafi Aqeeda - THE FLAMING FALCON SWOOPING DOWN ON THE DISSENTERS OF THE HANBALI MADHHAB. 2014-02-01. Retrieved 2022-09-14.