شەڕی ژۆنگدو
شەڕی ژۆنگدو | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە زنجیرە شەڕەکانی مەغۆلەکان دژی ئیمپڕاتۆریەتی چین | |||||||
![]() شەڕەکەی ژۆنگدو (پەکینی ئەمڕۆ) وەک چۆن لە کتێبی جامع التواریخـدا باسکراوە لە نووسینی رشیدالدین هەمەدانییـدا وەسفکراوە. | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل | ئیمپراتۆرییەتی جین | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
چەنگیزخان | ئیمپڕاتۆر زوانژۆنگ | ||||||
ھێز | |||||||
نەزانراو | 6,000 | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
نەزانراو | هەزارەها کۆمەڵکوژی |
شەڕی ژۆنگدو (کەوا دەکاتە شاری پەکینی ئەمڕۆ) بریتیبوو لە شەڕێکی گەورەی ساڵی 1215 لەنێوان مەغۆلەکان بە سەرکردایەتی جەنگیزخان و ئیمپراتۆرییەتی جین کەوا لەوکاتەدا جڵەوی باکووری چینیان لەدەستدابوو و شاری ژۆنگدو پایتەختی ئیمپڕاتۆریەتەکە بوو.[١] مەغۆلەکان توانییان جەنگەکە ببەنەوە و درێژە بە داگیرکارییەکانیان بدەن لە خاکی چیندا.
جەنگەکەی پەکین ماوەیەکی زۆری خایاند و هێزێکی زۆر تیایدا بەشداربوو، بەڵام مەغۆلەکان توانییان بگەنە سەرکەوتن و دەسەڵاتی خۆیان فراوانتر بکەن ئەوکاتەی لە ١ـی حوزەیرانی 1215ـدا دەستیان بەسەر پایتەختی ئیمپراتۆریەتی چیندا گرت،[٢] دواتریش تەواوی دانیشتووانی شارەکەیان کۆمەڵکوژ کرد. لە دەرئەنجامدا، ئیمپراتۆریەتی جین زوانژۆنگ هەڵسا بە گواستنەوەی پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکەی بۆ کایفێنگ. دوای حەڤدە ساڵ و لە 1232ـدا، کایفێنگیش کەوتە ژێردەستی مەغۆلەکان گورزێکی کوشندە بەر ئیمپراتۆریەتەکە کەوت.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Tony Jaques (2007). Dictionary of Battles and Sieges: A-E. Greenwood Publishing Group. p. 123. ISBN 978-0-313-33537-2.
- ^ "What happened on June 1". Dates in History. Retrieved 2014-05-17.
- ^ Ivar Lissner (1957). The living past (4 ed.). Putnam's. p. 193. Retrieved 23 April 2012.