شەڕی نێوخۆی ئیتاڵیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی نێوخۆی ئیتاڵیا
جێشانشینی ئیتاڵیا
کاتی ڕوودان٨ی ئەیلوولی ١٩٤٣
ڕێکەوتی دەستپێکردن٨ی ئەیلوولی ١٩٤٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢ی ئایاری ١٩٤٥

شەڕی نێوخۆی ئیتاڵیا (بە ئیتالی: Italian guerra civili) شەڕی ناوخۆیی بوو لە ئیتالیا لەلایەن سوپای ھاوشەڕانی ئیتالی و بەرخۆدانی ئیتالیا (لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی جەنگی جیھانی دووەم) لە دژی فاشیستە ئیتالییەکان و کۆماری کۆمەڵایەتی ئیتالی (و دەسەڵاتەکانی تەوەرە) لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٤٣ (ڕێکەوتی چەکبڕکێی کاسیبلێ) تا ٢ی ئایاری ١٩٤٥ (ڕێکەوتی ڕادەستکردنی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ئیتالیا)،[١][٢] لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، پاش ئەوەی مۆسۆلینی لە ٢٥ی تەممووزی ١٩٤٣ لەلایەن ڤیکتۆر ئیمانوێلی سێیەمەوە لابرا و دەستگیرکرا، ئیتالیا لە ٨ی ئەیلوولی ١٩٤٣دا ئارمیستیکی کاسابلێ-ی واژۆکرد، بەو شەڕەی لەگەڵ ھاوپەیمانییەکان کۆتایی بە شەڕەکەی ھێناوە لەگەڵ ئەوەشدا ھێزەکانی ئەڵمانیا بە ماوەیەکی کەم سەرکەوتنیان بەدەستھێنا لە کۆنترۆڵکردنی باکوور و ناوەڕاستی ئیتالیا، کۆماری کۆمەڵایەتی ئیتالیا (RSI)یان دروست کرد، لەگەڵ ئەوەی مۆسۆلینی پاش ئەوەی ڕزگاری بوو وەک سەرکردە دامەزرا، لەلایەن پەڕەشووتەوانی ئەڵمانییەوە ئەڵمانییەکان کە زۆر جار لەلایەن فاشیستەکان یارمەتیان دەدرێت،[٣] چەندین کردەوەی دڕندەیان لە دژی خەڵکی سیڤیل و سوپای ئیتالیا ئەنجام داوە لە ئەنجامدا سوپای ھاوشەڕانی ئیتالی بۆ شەڕکردن لە دژی RSI و ھاوپەیمانی ئەڵمانییەکان دروستکرا، لەکاتێکدا کە سەربازەکانی دیکەی ئیتاڵیا، کە دڵسۆزی موسۆلینی بوون، لە پاڵ ئەڵمانییەکان لە سوپای کۆماری نەتەوەییدا بەردەوام بوون لە شەڕ سەرەڕای ئەوەش، بزووتنەوەی بەرخۆدانی گەورەی ئیتالیا لە دژی ھێزە فاشیستەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیا، شەڕی گەریلایی دەستپێکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Oliva, Gianni, 1952- (1994). I vinti e i liberati: 8 settembre 1943-25 aprile 1945: storia di due anni. A. Mondadori. ISBN 88-04-36897-7. OCLC 483011924.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  2. ^ "Le Divisioni Ausiliarie". Associazione Nazionale Combattenti FF.AA. Regolari Guerra di Liberazione (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 2020-09-17.
  3. ^ Felice, Renzo De (1990). Mussolini l'alleato: 1940-1945 (بە ئیتاڵیایی). Einaudi. ISBN 978-88-06-11806-8.