بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی ئایدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی ئایدین
بەشێکە لەجەنگی نێوان یۆنان و تورک
وڵاتتورکیا
جێئایدین
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٧ی حوزەیرانی ١٩١٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٤ی تەممووزی ١٩١٩


Battle of Aydın
بەشێک لە the Greco-Turkish War (1919–22)
پەڕگە:AydinStreet1909.jpg
A backstreet in the Turkish part of Aydın in the early 20th century
ڕێکەوتJune 27- ٤ تەممووز ١٩١٩
شوێن
ئەنجام Greek victory, capture of the city
شەڕکەرەکان
Kingdom of Greece Greece Kuvva-i Milliye
فەرماندە و سەرکردەکان
Georgios Kondilis
Colonel Schinas[١]
Colonel Stavrianopoulos
Yörük Ali Efe
ھێز
2 regiments (~3,000 men)[٢] 1,920 infantry and 17 cavalry[٢]
زەرەر و زیانە گیانییەکان
1,500 to 2,000[٣]

جەنگی ئایدین شەڕی بەرگریکردن لە شاری ئایدین لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩١٩ بۆ ٤ی تەممووزی ١٩١٩ەوە ھەڵگیرسا. ئەم شەڕە زنجیرەیەکی یەک لە دوای یەکی جەنگی چەکداری بەرفراوان بوو، قۆناغێکی سەرەتاکانی جەنگی یۆنان- تورک لە ساڵانی (١٩١٩–١٩٢٢) لە ناوەو و دەوروبەری شاری ئایدین کە دەکەوێیتە ڕۆژاوای تورکیا ھەڵگیرسا، ئەنجامی شەڕەکە، سووتاندن و کاولکاری سێ چارەگی شارەکە و سەربڕین و کوشتارێکی زۆری لێ کەوتەوە کە بووە ھۆی لە دەستدانی چەندین ھەزار سەربازی تورک و یۆنانی و خەڵکی سیڤیل.

پێشینەی

[دەستکاری]

ئایدین شارۆچکەیەکی ناوەخۆ بوو دەکەوتە دۆڵی ڕووباری مێندرێزی کە دەکەویتە ڕۆژاوای تورکیا. بەپێ کۆنگرەی ئاشتی پاریس کەلە ساڵی ١٩١٩ دۆڵی ڕووباری مێندرێز نەدەبا داگیر بکرێت لەلایەن سەربازانی یۆنانییەوە، جووڵانەوەکانی ھێزی دەریایی ئیتالی لە کەنارئاوەکانی کوشاداسی بە فەرمانی ھێزی سوپای باڵای یۆنانی بەرەو ئەوە دەڤەرە ئاڕاستە کرا بووە یەکەم ھێز لەم ناوچەیە.[٤]

درێژکراوەی ناوچەی دەسەڵات

[دەستکاری]

سەرۆکی باڵای ھێزی یۆنانی ئەریستیدیس ستێرگیادیس لە ٢١ی ئایاردا گەیشتە شاری سمیرنا، لە ٢٣ی ئایاردا فەرمانی داگیرکردنی شارەکانی ئایدین و مانیسا و تورگوتلویان دا بە کۆلۆنێڵ نیکۆلاس زافیریۆ. بەھۆی پانتایی ناوچەکە دڵنیا نەبوون لە داگیرکردنی ئەم ناوچەیە لەلایەن ھێزەکانی یۆنانەوە و بووە کێشە، و تا ڕۆژی ٢ی حوزەیران فەرمانی ھێرش بردنەکە دەرنەچوو، بۆیە فەرماندەی گشتی ماوریس فیتز ماوریس سەربە ھێزی دەریایی میربشێن دەستنیشان کرا بۆ ھەڵسەنگاندنی سنووری ناوچەی داگیرکردنەکە.

لیژنەی لۆکۆڵینەوەی ھاوپەیمانەکان

[دەستکاری]

لیژنەی لێکۆڵینەوەی ھاوپەیمانەکان ڕاپۆرتێکی لە تشرینی یەکەمی ١٩١٩ لەسەر شەڕ و کوشتارگەکە تۆمار کردبوو وەوەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی ھەژمارکرا. ئەم ڕاپۆرتە لە تەممووزی ساڵی ١٩١٩ی لایەن کۆنگرەی ئاشتی پاریسەوە فەرمانی تۆمارکردنی پێ درا، نامەیەک لەلایەن شێخی ئیسلامی عوسمانیدا نووسرابوو وەراپۆرتێک لەلایەن چوار جەنەراڵی ھێزی ھاوپەیمانەکان ئامادە کرابوو. تێیدا ھاتبوو کە پشکنین و بەدواداچوون لەسەر جەنگی کوشتارگەکە دەکرێ، ئەم ڕاپۆرتە وەکو بەڵگەنامییەک نوسرابوو و ئامادەکرابوو تا لە کۆنگرەی مانگی تشرینی یەکەم گفتوگۆی لەسەر بکرێ و لەبارەی بارودۆخی شارۆچکەکانی ئایدین و چەینی ژێر دەسەڵاتی ئیتاڵیا بدوێ. لەسەرەتای مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩١٩ لیژنەی ھاوپەیمانان چەند کۆبوونەوەیەکیان بەست بۆ گوێگرتن لە لێدوانەکانی پەنابەرانی تورک وپەنابەرانی یۆنانییەکانی کە دانیشتووانی ئایدین وناوچەی داگیرکراوی نازلی کەلە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی میللی نەتەوەیی تورک بوون.[٥]

سەرەتای پێکدادانە چەکدارییەکان

[دەستکاری]

لە ڕۆژی ٢٧ی جون شەڕی لە دەوروبەری شاری ئایدین سەری ھەڵدا بە بۆسەیێک لە ئێشکگرتنێکی یۆنانی لەلایەن ھێزی نایاسایی تورکەوە بە یوروک عەلی ئیفی لە وێستگەی شەمەندەفەری ماڵگەچ لە باشووری ئایدین. شاری ئایدین دەکەوێتە چەقی شاری ھەرێمەکە، ڕۆژی ٢٧ی ئایار داگیرکرا لەلایەن سوپای یۆنانییەکان. دوای دەست بەسەرداگرتنی سمیرنا، سوپای یۆنان لە یەکەم ڕۆژی نیشتەجێ بوونی پێشڕەوی کرد بۆ ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژاوا، و لە ھەفتەی دووەمی ھێرشەکە بەرەو دۆڵی مێندرس درێژ بوونەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. http://logomnimon.wordpress.com/2013/02/13/για-το-αϊδίνι/
  2. 1 2 The supplies activities during the Turkish war of independence, Murat Günal Ataman, Hacettepe University (Atatürk Institute for Modern Turkish History), page 41
  3. Report of the Inter-Allied Commission of Inquiry (May–September 1919); A French officer conducting an on-the-spot investigation several days after the events
  4. https://en.wikipedia.org/wiki/French_people
  5. https://web.archive.org/web/20070629155426/http://www.sam.gov.tr/perceptions/sampapers/GREEKOCCUPATIONOFIZMIR.pdf