شەوەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی جۆرێک شەوەر
دیمەنی گوڵە ڕەنگاوڕەنگەکانی شەوەر و سێپەڕە لە پاڵ زرێباردا

شەوەر یان شەوەرگ (بە ئینگلیزی: Clover، بە لاتین: Trifolium) جۆرە ڕووەکێکە کە بە تفاقێکی گرنگی ئاژەڵان لە قەڵەم دەدرێت و جۆری زۆری ھەیە. ئەم ڕوەکە لە تیرەی پەپوولەییەکانە (Papilionaceae یان Fabaceae). ناوە لاتینەکەی (Trifolium) بە واتای سێ پەلکە. لە زمانی کوردیشدا وشەی سێپەڕە بوونی ھەیە کە جۆرێک شەوەری خۆڕسکە. ئەو گیایەی کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردەواریدا شەوەری پێ دەوترێت بە لاتین Trifolium pratenseی پێ دەوترێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]