شەریف گۆرەن
ڕواڵەت
شەریف گۆرەن | |
|---|---|
Şerif Gören | |
| لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٤ |
| نەتەوە | تورک |
| پیشە | دەرھێنەری فیلم |
| چالاکبوون | ١٩٦٢-ئێستاکە |
کارە ناودارەکان | ڕێ (وێڕای یەڵماز گونەی) |
شەریف گۆرەن (بە تورکی: Şerif Gören)، (١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٤ لە زانتی، یۆنان - ) دەرھێنەری سینەمایی خەڵکی تورکیایە. ئەو لە ساڵی ١٩٨٢ وێڕای یەڵماز گونەی بۆ فیلمی ڕێ خەڵاتی چڵەدارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی کانی بەدەست ھێنا. شەریف گۆرەن لە سەرەتادا وەکوو مۆنتێر و یاریدەدەری دەرھێنەر کاری خۆی لە بواری سینەما دەستپێکرد. لە ساڵی ١٩٧٠ وێڕای یەڵماز گونەی فیلمی ھیوایان بەرھەم ھێنا و دواتر یەکەمین فیلمی خۆی وەکوو دەرھێنەر لە ساڵی ١٩٧٤ لەژێرناوی ئەندیشە چێ کردەوە.