شیللی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

یەکێکە لە شاعیرە بەناوبانگەکانی ئینگلیز، کە لە ساڵی ١٧٩٢ لەدایکبووە و لە ١٨٢٢ کۆچی دوایی کردووە.

یەکێکە لە شاعیرەکانی قوتابخانەی ڕۆمانسی لە شیعردا. لە ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی و گەیشتووەتە پلەیەکی بەرز لە زانیاری و شاعیریدا، لە ساڵی ١٨٢١دا چووە بۆ ئیتاڵیا. شیللی ھەروەک ھەموو شاعیر، زانایان و ڕۆشەنبیرانی دەوری خـۆی ھەستی بە ئێش و ئازاری مرۆڤ و مرۆڤایەتی کردووە، و داوای سەربەستی و ئازادیی مرۆڤی کردووە و خاوەن ئەندێشەیەکی فراوان بوو کە دەیگووت (دەرمانی خراپی و نالەباری دونیا، ئازادی و خۆشەویستییە).

بەرھەمە بەناوبانگەکان[دەستکاری]

  • قەسیدەی ئۆدۆنیس کە بەھۆی کۆچی دوایی (کیتس) ی ھاوڕێی وتوویەتی، ھەروەھا بەستە یەک بۆ شەماڵ و بۆ مەل، وە نمایشنامەی پڕومیپوسی ئازادی کە بریتییە لە درامایەکی گۆرانی لە چوار پەردەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی کوردیی قۆناغی یانزەی ئامادەیی