بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شۆگن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شۆگن (کورتەزنجیرەی ٢٠٢٤)ەوە ڕەوانە کراوە)

شۆگن زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی درامای مێژووییی ئەمریکییە کە لەلایەن ڕەچڵ کۆندۆ و جەستن مارکسەوە دروست کراوە. ڕۆمانی فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ساڵی ١٩٧٥ی جەیمس کلاڤێلە کە پێشتر وەرگێڕدراوە بۆ زنجیرەیەکی بچووکی ساڵی ١٩٨٠. کاستەکەی بریتین لە ھیرۆیوکی سانادا، کۆسمۆ جارڤیس، ئانا ساوای، تادانۆبو ئاسانۆ، تاکیھیرۆ ھیرا، تۆمی باستۆ و فومی نیکایدۆ.[١]

زنجیرەکە دوو ئەڵقەی یەکەمی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ یەکەمجار لە کەناڵەکانی FX لە Hulu و FX نمایشکرا، ئەوانی تریش ھەفتانە تا ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ بڵاودەکرایەوە. لەلایەن ڕەخنەگران ستایشی بەرفراوانی لێکرا، بەتایبەتی بەھۆی دەرھێنان، نووسین، دیمەن و نمایشی کاستەکەی.

ھەرچەندە زنجیرەیەکی ئەمریکییە، بەڵام کاستەکەی زۆربەیان ژاپۆنین و زۆربەی دیالۆگەکانیش بە زمانی ژاپۆنین.[٢]

سەرەتا

[دەستکاری]

شۆگن باس لە «بەریەککەوتنی دوو پیاوی خۆپەرست لە دوو جیھانی جیاوازدا دەکات، جۆن بلاکسۆرن، دەریاوانێکی ئینگلیزی مەترسیدار کە لە کۆتاییدا لە کەشتییەک لە ژاپۆن لەنگەر دەگرێت، خاکێک کە کولتوورە نامۆکانی لەخۆ گرتووە، بەسەری دەکاتەوە؛ گەورە تۆراناگا، دایمیۆیەکی زیرەک و بەھێز، لە ناکۆکیدایە لەگەڵ ڕکابەرە مەترسیدار و سیاسییەکانی خۆی».[٣][٤]

وێنەگرتن

[دەستکاری]

بڕیار بوو وێنەگرتنی سەرەکی زنجیرەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ لە ژاپۆن و بەریتانیا دەست پێبکات[٥] بەڵام دواکەوت چونکە تۆڕەکە ھەستیان بەوە کرد کە بەرھەمھێنانەکە لە دۆخێکی باشدا نییە.[٦]

وێنەگریی سەرەکی بۆ زنجیرەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە شاری ڤانکۆڤەر دەستیپێکرد و تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەردەوام بوو و دوو مانگ زیاتری خایاند لەوەی چاوەڕوان دەکرا.[٧][٨] ھەندێک کاریگەرییە بینراوەکانی دوای بەرھەمھێنان، لە ئێرلەندا بەرھەم ھێنران.[٩][١٠][١١]

پەخشکردن

[دەستکاری]

شۆگون بۆ یەکەمجار بە دوو ئەڵقەی یەکەمی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە کەناڵەکانی FX لە Hulu و FX نمایشکرا. بەشەکانی دیکەی زنجیرەکە کە ١٠ ئەڵقەی تێدابوو ھەفتانە بڵاودەکرایەوە. لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زنجیرەکە لە دیزنی+ و ستار+ لە ئەمریکای لاتین و دیزنی+ لە ناوچەکانی تر، بەردەست بوو.[١٢] پاشان دۆبلاژێکی ئینگلیزی زنجیرەکە لە کەناڵی Hulu بڵاوکرایەوە.[١٣] ھەروەھا پۆدکاستێکی ھاوئاھەنگیش بۆ ھەر ئەڵقەیەک بڵاوکرایەوە.[١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Shōgun: The brutal Japanese history that inspired 2024's latest TV hit». www.bbc.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ Spaeth، Ryu (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤). «Shōgun Has a Japanese-Superiority Complex». Vulture.
  3. ^ Andreeva، Nellie؛ Petski، Denise (٣ی ئابی ٢٠١٨). «FX Orders 'Shōgun' Limited Series Based On James Clavell Novel – TCA». Deadline Hollywood. لە ٥ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ Zee، Michaela (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «'Shōgun' Trailer: Hiroyuki Sanada Headlines FX's Feudal Japan Epic, Which Brings James Clavell's Novel to Ambitious Life». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Cook، Laurence (١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «UK Greenlit: TV Adaptation of Four Weddings and a Funeral + More Projects Casting Now». Backstage. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ Andreeva، Nellie (٤ی شوباتی ٢٠١٩). «Shōgun: Production On FX Limited Series Has Been Delayed; Here Is Why». Deadline Hollywood. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ «DGC BC PRODUCTION LIST» (PDF). Directors Guild of Canada. ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ Bartel، Mario (٣١ی تەممووزی ٢٠٢١). «'Game of Thrones meets feudal Japan' on Port Moody's waterfront». Tri-City News. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ McGuirk، Colm؛ Fahy، Olivia (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤). «'Make Ireland a hub37 for TV and movie FX'». Irish Mail on Sunday. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە – لەڕێگەی www.pressreader.com.
  10. ^ BC Creates (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «FX'S "SHŌGUN" CREATES GOODWILL IN PORT MOODY». BC Creates. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Chan، Kenneth (١ی ئازاری ٢٠٢٤). «This Japanese Pine tree in Port Moody is a legacy of Disney's "Shogun" filming». Daily Hive. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ «FX's 'Shogun' Sets February Premiere Date». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ Outlaw، Kofi (٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤). «Does Shōgun Have an English Dub?». ComicBook.com. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  14. ^ Raub، Jesse (٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤). «Shōgun Series-Premiere Recap: Turning the Tide». Vulture. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]