شۆخان نورەدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شۆخان نورەدین
زانیاری کەسایەتی
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢٠٠٠
شوێنی لەدایکبوون ھەولێر
جێگای یاریکردن ھێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا هیلالی سعوودی
ژمارەی یانە ١٧

شۆخان نورەدین ساڵح (لەدایکبووی ٢٠٠٠ لە ھەولێر، عێراق)[١] خانمەیاریزانێکی پیشەگەری یانەی تۆپی پێی هیلالی سعوودی و ھەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی عێراقە. لەگەڵ ھەڵبژارەی تۆپی فوتساڵی ژنانی عێراق بووە براوەی پاڵەوانێتیی فوتساڵی ڕۆژاوای ئاسیای ٢٠٢٢ و بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ خەڵاتی گۆڵکاری وەرگرت.[٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

شۆخان لە شاری ھەولێر لە دایک و باوکێکی کورد لە دایکبووە، لە منداڵییەوە ئارەزووی بۆ وەرزش و یاری تۆپی پێ ھەبووە، بەشداری چالاکییە وەرزشییەکانی قوتابخانەکانی کردووە[١]

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

یانەکان[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی عێراق[دەستکاری]

جامی فوتساڵی ژنانی ڕۆژاوای ئاسیا[دەستکاری]

شۆخان یەکێک بوو لەو ٣٠ یاریزانانەی لەلایەن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی عێراق شاھیناز یاری، بۆ ھەڵبژاردنی باشترین یاریزانەکان بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوانییەتی جامی فوتساڵی ژنانی ڕۆژاوای ئاسیا کە لە شاری جەدەی سعودیە بەڕێوەچوو، بانگێشتکرا. بەھۆی ئاستبەرزی بوە یەکێک لەو ٢٢ یاریزانەی بەشێوەی کاتی لەلیستی پێکھاتەکە جێگیربوو. دوای چەند یەکەیەکی ڕاھێنان و مەشق ناوی لەلیستی ئەو ١٤ یاریزانەبوو وەک پێکھاتەی ھەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانییەکە دەستنیشان کرا.[٤]ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ژنانی عێراق وەک یاریزانی ھێرشبەر دیاریکرد. لەکاتی ڕاکێشانی تیروپشک ھەڵبژاردەی عێراق لەگروپی ئەی کەوتە بەرامبەر ھەڵبژاردەی بەحرێین و فەڵستین. لە یەکەم یاری خۆیدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی بەحرەین شۆخان بەشێوەی سەرەکی یاریکرد بەڵام نەیتوانی ھیچ گۆڵێک تۆمار بکات، لەم یارییە عێراق بە ئەنجامی (١–٠) یارییەکەی دۆڕاند.[٥]لە یاری دووەمدا بەرامبەر فەڵستین شۆخانی توانی لە دەقەی "١٦"یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەکە تۆمارکرد لەم یارییە عێراق بە ئەنجامی (٧–٠) یارییەکەی بردەوە. بەم ئەنجامە عێراق بە پلەی دووەم گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵاوانییەتییەکە،[٦] لەو قۆناغە کەوتە بەرامبەر ھەڵبژادەی کوێت، لەیاری پێشکوتاییان بەرامبەر ھەڵبژاردەی کوێت شۆخان توانی چوار گۆڵ لە دەقەکانی "٢١"٬"٢٢" ٬"٢٦"٬"٢٧" تۆمار بکات ھەوەھا چوار ئەسیستیش تۆمار بکات وەک باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا و عێراق بە ئەنجامی (١٢–٠) یارییەکەیان بردەوە ئەمەش گەورەترین بردنەوەی ھەڵبژاردەکەبوو لە مێژووی خۆیدا. شۆخان ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە پێنج گۆڵ بەو ئەنجامە گەیشتنە یاری کۆتایی.[٧]لەیاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ھەڵبژاردەی سعودیای وڵاتی خانەخوێ بوووەوە. لە سەرەتایی تایمی یەکەم ھەڵبژادەری سعودیە توانی گۆڵی یەکەم بکات و پێش بکەوێت یاریزانانی عێراق چەند ھەوڵێکیاندا بەڵام بێ ئەنجام بوو تایمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی ھات لە تایژی دووەم لەدەقەی ٢٣ لێدانێکی ڕاستەوخۆ بۆ عێراق گیرا، شۆخان توانی لێدانەکە جێبەجێ بکان و گۆڵی یەکسان بوونەوە تۆمار بکات. لەدەقەی "٣٤"دێرین مەلائەبووبەکر گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی عێراقی تۆمار کرد بەڵام دوای تێپەربوونی دەقەیەک سارا ئەحمەد گۆڵی یەکسانی بۆ سعودیە تۆمار کرد، بەڵام ھەرزوو لە دەقەی ٣٦ یاریزانی عێراق تەبارەک گۆڵی سێیەیمی عێراقی تۆمارکرد، لەدواین ساتەکانی یارییەکەش شۆخان تۆپێکی ئاراستەی ھەڵبژاردەی بەرامبەر کرد و توانی گۆڵی دووەم و چوارەمی عێراق لە یارییەکە تۆمار بکات. بەم ئەنجامە ھەڵبژاردەی عێراق توانی یەکەم نازناوی پاڵەوانییەتییەکە بەدەستبھێنێت شۆخانیش بەتۆمارکردنی ٧ گۆڵ بووە گۆڵکاری جامەکە.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "شۆخان نورەدین؛ تۆقێنەرو گۆڵکارە دەگمەنەکەی کوردستان + وێنە". جام کوردی | JAMEKURDI. 2022-02-08. Retrieved 2022-06-24.
  2. ^ Corporation, Nalia. "خانمانی عێراق بوونە پاڵەوانی جامی ڕۆژاوای ئاسیا". nrttv.com. Retrieved 2022-06-24.
  3. ^ "سيدات العراق يحصدن لقب غرب آسيا على حساب السعودية". كووورة. 2022-06-24. Retrieved 2022-06-24.
  4. ^ "كورده‌كان هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى عێراق كۆنترۆل ده‌كه‌ن". سپۆرت میدیا. 2022-05-22. Retrieved 2022-06-25.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "خسارة سيدات العراق لكرة الصالات أمام البحرين في بطولة غرب آسيا". خسارة سيدات العراق لكرة الصالات أمام البحرين في بطولة غرب آسيا. Retrieved 2022-06-25.
  6. ^ "منتخب سيدات العراق يتأهل الى نصف نهائي غرب اسيا للصالات". قناه السومرية العراقية (بە عەرەبی). Retrieved 2022-06-25.
  7. ^ "بالصور.. انتصار عريض لسيدات العراق على الكويت". كووورة. 2022-06-22. Retrieved 2022-06-25.
  8. ^ "خانمانی کورد هەڵبژاردەی عێراقیان کردە پاڵەوانی ڕۆژاوای ئاسیا". www.rudaw.net. Retrieved 2022-06-25.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)