شوێنی وەستانی پاس
ڕواڵەت
شوێنی وەستانی پاس (بە ئینگلیزی: Bus stop) شوێنێکە کە لێیەوە پاسەکان دەوەستن، بۆ سەرکەوتن یان دابەزینی گەشتیاران. ئەم شوێنانە دەکەونە سەر شەقامە لاوەکی و سەرەکییەکانی شار و سەرڕێگاکانی دەرەوەی شار، لە شێوەی چەترێکدایە کە سەرنشینان دەتوانن تێیدا چاوەڕوانی پاسەکانیان بکەن؛ لە وێستگەی پاس بچووکترن و کورسی و شوێنی دانیشتنی بچووکی تێدایە، بنمیچەکەی دەتوانێت ھاوڵاتیان بپارێزێت لە تیشکی خۆر و باران، و ھەر چەترێک ناوێک یان ژمارەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bus stop»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شوێنی وەستانی پاس تێدایە. |