وتووێژ:شوێنی وەستانی پاس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
@Serchia:شوێنی وەستان = وێستگە. --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٢٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی ئەمە چەس en:Bus station؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٣، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێستگەی پاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٦، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەم دەزانی. وێستگەی پاس بۆ (Bus station) گونجاوە. لێرە ناچاربووم ئەوە دابنێم. بەڕای من ناوێکی خراپیش نییە، خەڵکیش بەکاری دەھێنن. سەرچیا‏١٨:٠٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو برادەرەی ئەم وتارەی دروستکردووە، سەرەتا ناوی نابوو «چەترەپاس». لەبەر باونەبوونی وشەکە، ناوەکەم گۆڕی. ئەکرێ بیرێکیش لەم وشەیە بکەینەوە. ھەرچەندە مەرج نییە لە ھەموو شوێنەکانی وەستانی پاس چەتر ھەبێت. سەرچیا‏١٤:٥٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
en:bus station ئەو شوێنەیە کە باسەکان تیای کۆدەبنەوە و دەستپێک یا ئاخری ڕێگەکەیانە. بەڵام en:bus stop دەتوانێ لە ھەموو جێگەیەک بێت. واتە شوێنێکی بچووکە کە بۆ وەستانی باسەکە دیاری کراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٠١، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من bus station ئەبێتە وارگەی پاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٧، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بڕوای من زۆر باشە. بۆ bus stop وێستگەی باس یانی ئەو شوێنەی باس لێی ڕادەوەستی. بۆ bus stationیش وارگەی باس. ھەر وار و وارگە بە مانای station ھەن.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٠، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە باشوور بەو شوێنەی پاسەکانی لێ کۆدەبنەوە دەڵێن «گەراجی پاس». سەبارەت بە پێشنیازەکەتان، وار خۆی مانای شوێن دەدات و پێویست نییە بڵێین وارگە، و پێم وانییە «واری پاس» بتوانێت جێی خۆی لەنێو نووسین و ئاخاوتن بکاتەوە. -- سەرچیا‏١٧:٥٦، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئیتر کوردی خاوەنی نییە ھەر وا بەرەڵڵا کراوە. بەڵێ ھەر وەک وتم وار و وارگە بە مانای stationن. وێ دەچێ ھەر ئەمە بێ وەک پاشگر لە زمانی کوردیدا ھەیە و بە مانای شوێن و جێگایە وەک شوێنەوار، لێڕەوار، گوندەوار و ... . بەو پێیە بە شوێنی کۆبوونەوەی پاس دەتوانین بڵێین پاسەوار؛ کە بە بڕوای من وشەیەکی زۆر جوان و لەبارە و لەسەر زاران سووکە و دەتوانێ جێگای خۆی بە ھاسانی بکاتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٨، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پاسەوار باشە.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٨، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
«کاروانسەرای پاسەکان» -یش ئەبێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]