شووشەی پتەو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

شووشەی پتەو (بە ئینگلیزی: Tempered glass) جۆرێکە لە شووشەی سەلامەتی (Safety Glass) کە لە کاتی دروستکردنی گەرم دەکرێت ( ٥٦٤ پلەی سیلیزی) یا چالاکی کیمیایی لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی پتەوییەک بدات بە شووشەکە.

رووی شووشەیەکی پتەو، (تەنیشتە بینین)

ئەم جۆرە شووشەیە لە ڕووی دەرەوەی پەستاوتنی بۆ دەکرێت (compression) و لە ڕووی ناوەوەش ڕاکێشانی بۆ دەکرێت (tensile)؛ بەمەش دوو هێزی هاوتای دژ بەیەک دروستدەبێت کە وا لە شووشەکە دەکات کە پتەوبێت و لە کاتی بەرکەوتنێکی بەهێز شووشەکە ورد ببێت بۆ پارچەی زۆر وورد کە نەبنێتە ھۆی برینداربوون.

ووردبوونی شووشەی پتەو لە کاتی شکاندنیدا لە یەکێک لە کابینەی تەلەفۆنەکانی لەندەن

شووشەی پتەو بەھۆی پتەویی و سەلامەتیەکەی لە زۆر بواردا بەکاردەبرێت؛ ئۆتۆمبێل، شووشەی گەرماوەکان، تەلارسازی، دەرگا، مێز، ڕەفەی ناو بەفرگرەکان، شووشەی گولە نەبڕ، ئامێرە یەلیکترۆنیەکان و زۆر بواری تر وەک شووشەی فڕنی چێشتخانەکان.

لە باشیەکانی شووشەی پتەو[دەستکاری]

  • بەرگریەکی زۆری هەیە بۆ هێزی پێکدادان (لایەنی کەم ٦٩ مێگا پاسكاڵ یاخود ١٠،٠٠٠ پاوەند بۆ هەر ئینج چوارگۆشە).
  • لەکاتی شکاندا وورد دەبێت بۆ پارچەی زۆر بچووك کە نابێتە هۆی برینداربوونی دەوروبەرەکەی .
  • بەهۆی ئەو دوو تایبەتمەندیانەوە لە زۆر بواری رۆژانەماندا کەڵکی لێ وەرگیراوە : شووشەی ناوە گەرماوەکان . بالکۆنیەکان ، مەلەوانگە ، ئۆتۆمبێل ، دەرمانسازی ، چیشتخانەکان ، بیناسازی ، خۆراك ، ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و شتی تر .

لەخراپیەکانی شووشەی پتەوو[دەستکاری]

  • شووشەی پتەو نابڕدرێت : شووشەی پتەو وەك شووەشەی ئاسای ناتوانی بیبریت بەو (قیاس) دووریانەی کە تۆ دەتەوێت ، بەڵکو پێش گەرمکردنی ( درووست کردنی) دەبێت دووریەکانی دیاری بکەیت .
  • ناتوانیت کار لەسەر لێوارەکانی شووشەی پتەو بکەیت : ئەگەر دەتەوێت شووشەکەت لێوارەکانی تیژ نەبێت ، دەبێت پێش بەرهەمهێنانی چارەسەری بۆ بکرێت چوونکە دوای گەرم کردن و بەرهەم هێنان ناتوانیت دەست کاری بکەیت چونکە دەبێتە هۆی وورد بوونی شووشەکە ؛ بەهۆی ئەو دوو هێزە هاوتا پەنگ خواردووەی ناو شووەشەکە .
  • لە ڕووی سیکیورتی خاڵێکی لاوازی هەیە : ئەویش بەهۆی ئەوەی شووشەی پتەو لە کاتی شکاندنی دا وورد دەبێت بۆ هەزارەها پارچەی وورد کە هیچ لێوارێکی تیژ بەجێناهێڵێت ؛لەکاتی شکاندنی پەنجەرەیەک رێگا خۆشدەکات بۆی بە ئاسانی بەناویدا تێپەر ببیت.
  • لەکاتی دروستکردنیدا بە گەرمی بەناو ڕۆلەیەکدا دەروات ، ئەمەش وادەکات شووشەکە روویەکی سافی بێ خەوشی نەبێت .
  • نرخی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە شووشەیە گرانە .

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

شووشەی گۆرێلا

پاوەند بۆ ھەر ئینچێکی چوارگۆشە

سەرچاوەکان[دەستکاری]