بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شاری تاوان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاری تاوان
لەیاسا دەرچووەکان
The Outlaws
دەرھێنەرکانگ یۆن-سۆنگ
بەرھەمھێنەریۆ یۆنگ-چای
نووسینکانگ یۆن-سۆنگ
دەستکاریکیم سون-مین
ھوانگ ئیون-جو
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەمێگابۆکس پڵەس ئێم
ڕێکەوتی دەرچوون٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (کۆریای باشوور)
ماوەی فیلم١٢١ خولەک
وڵاتکۆریای باشوور
زمانکۆری

شاری تاوان یان لەیاسا دەرچووەکان (بە ئینگلیزی: Crime City) فیلمێکی ئەکشن و ھەستبزوێنی ساڵی ٢٠١٧ی کۆریای باشوورە، لە دەرھێنان و نووسینی کانگ ئیون سونگ، کە ما دۆنگ سیۆک و یۆن کای سانگ و کیم سونگ کیو ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[١][٢][٣][٤][٥][٦] ئەم فیلمە لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکانە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕوویانداوە (ڕووداوی ھێکساپا). وێنەگرتنی سەرەکی لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٧ دەستیپێکردووە و لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ کۆتایی ھاتووە. فیلمەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە کۆریای باشوور نمایشکرا.[٧]چیرۆکی فیلمەکە باس لە جەنگی چەتەکان دەکات لە نێوان چەتەی گەڕەکی چینی ناوچەی " گاریبۆنگ" و چەتەی "ھیوکساپا" لە "یانبیان", "چین". پۆلیسی "سیئۆل" ھەوڵ دەدەن پارێزگاری لە ئاشتی گەڕەکە بکەن. بەشێکی تری ئەم فیلمە بەناوی شاری تاوان ٢ لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «범죄도시».
  2. «Daum영화 <범죄도시>».
  3. «영화 [범죄도시] 상세정보».
  4. «[INTERVIEW] Ma Dong-seok to rise as new hero in crime action genre». ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  5. «'The Outlaws' actors shine in crime action film». ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  6. «'Outlaws' breaks through to top Korean box office». ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
  7. «KoBiz - Global Film Biz Zone». www.kobiz.or.kr. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.