شاری تاوان ٢ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاری تاوان ٢
لەیاسا دەرچووەکان ٢
The Roundup 2
دەرھێنەرلی سانگ-یۆنگ
بەرھەمھێنەرما دۆنگ سیۆک
کیم مین-سیۆنگ
چەشنی فیلمئەکشن
تاوانکاریی
مۆسیقاکیم تای-سیۆنگ
دەستکاریکیم سون-مین
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەئەی بی ئۆ ئینتەرتەیمێنت
ڕێکەوتی دەرچوون١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
ماوەی فیلم١٠٦ خوولەک
وڵاتکۆریای باشوور
زمانکۆری
بەشی پێشووشاری تاوان ١

شاری تاوان ٢ یان لەیاسا دەرچووەکان ٢ (بە ئینگلیزی: The Roundup) فیلمێکی تاوانکاریی ئەکشنی ساڵی ٢٠٢٢ی کۆریای باشوورە، کە ما دۆنگ سیۆک و سۆن سیۆک کۆ و چۆی گیھوا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی ساڵی ٢٠١٧یە بە ناوی شاری تاوان ١، فیلمی شاری تاوان ٢ لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ بە شێوەی ئایماکس بڵاوکرایەوە. مافی پەخشی فیلمی شاری تاوان ٢ پێشوەختە بە ١٣٢ وڵات فرۆشرا. ئەم فیلمە لە ھەمان کاتدا لەگەڵ کۆریای باشوور لە ئەمریکای باکوور و تایوان و مەنگۆلیا و ھۆنگ کۆنگ و سەنگافورە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کۆریای باشوور لەسەر دوو ھەزار و ٥٢١ شاشە نمایشکرا. فیلمەکە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە فلیپین لەلایەن کۆمپانیای Raven Company Plus بڵاوکرایەوە. چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە؛ چوار ساڵ لە دوای ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردن لە "گاریبۆنگ دۆنگ", لێکۆڵەر "ما سۆک دۆ" گەشت دەکات بۆ "ڤیێتنام" بۆ ڕادەستکردنی گومانلێکراوێک، و بەڵام لەوێ بە بکوژێک دەزانێت کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە گەشتیارانی کردووەتە ئامانج و دەیان کوژێت. بڕیاربوو فیلمەکە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڤێتنام وێنەی بگیرێت، بەڵام بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩، خشتەی وێنەگرتنی فیلمەکە لە ڤێتنام دواخرا و بەشی ناوخۆیی یەکەمجار وێنەیگیرا. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ کۆتایی ھات.[١]

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • ما دۆنگ سیۆک وەک ما سیۆک دۆ
  • سۆن سووک کو وەک کانگ ھای سانگ
  • چۆی گوی ھوا وەک جیۆن
  • پارک جی ھوان وەک جانگ سو
  • ھا جون وەک کانگ ھۆ سیۆک

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kang Hyo-jin (June 16, 2021). "'범죄도시2' 15일 크랭크업, 해외촬영 어려움 딛고 1년 여 대장정 마무리" ['Crime City 2' cranked up on the 15th, overcoming difficulties in overseas filming and ending a one-year long journey] (بە کۆری). Spotify News. Retrieved April 9, 2022 – via Naver.