شارۆچکە کاغەزییەکان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارۆچکە کاغەزییەکان
دەرھێنەرجێیک سچرەیەر
بەرھەمھێنەرMarty Bowen
Wyck Godfrey
سەرچاوەی چیڕۆکشارۆچکە کاغەزییەکان لەلایەن جۆن گرین (نووسەر)
کاستNat Wolff
Cara Delevingne
Halston Sage
Austin Abrams
Justice Smith
Jaz Sinclair
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفۆکسی سەدەی ٢٠ەم
ڕێکەوتی دەرچوون
  • ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥ (2015-07-24) (ئەمریکای باکوور)
ماوەی فیلم١٠٩ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١٢ ملیۆن دۆلار [١]
داھات٨٥.٤ ملیۆن دۆلار [٢]

شارۆچکە کاغەزییەکان (بە ئینگلیزی: Paper Towns) فیلمێکی کۆمیدی-دراما و ڕازئامێزی ٢٠١٥ی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جێیک سچرەیەر، فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی ساڵی ٢٠٠٨ی جۆن گرین دانراوە کە ھەمان ناوی ھەیە. ئەو تیمەی کاریان لەم فیلمە کردووە ھەمان تیمی بەرھەمھێنەری فیلمی ھەڵەی نێو ئەستێرەی بەختمان (The Fault in Our Stars)ن. نات وۆلف و کارا دێلەڤین ئەستێرەکانی فیلمەکەن، فیلمەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە لەلایەن فۆکسی سەدەی ٢٠ەم.

چیڕۆک[دەستکاری]

فیلمەکە باس لە کوێنتن «کیوو»ی ١٨ ساڵی و ھاوتەمەنەکەی مارگۆ دەکات کە دراوسێیەتی، کوێنتن بە نھێنی مارگۆی خۆشدەوێ، شەوێکیان مارگۆ دەچێ کوێنتن لەگەڵ خۆی دەبات بۆ ئەنجامدانی چەند کارێکی شێتانە و پڕ سەرکێشی بەنێو شارۆچکەکەدا، دوای ئەو شاوە مارگۆ بزر دەبێت، لەدوای خۆی چەند نیشانەیەکی مەتەڵئاسا جێدێڵێ کە ئاماژەن بۆ ئەو شوێنەی بۆی ڕۆیشتووە، کوێنتن لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی بەدوای ئەو نیشانانە دەکەوێ و ڕاڤەیان دەکات، دوای ئەوە شوێنەکەی دەدۆزێتەوە و بڕیار دەدات گەشت بۆ شوێنەکە بکا، گەشتەکەی لەگەڵ ھاوڕێکانی دەست پێ دەکات، دەگەن بە شوێنی مەبەست کە خانووێکە لە چۆڵاییێک، بەڵام مارگۆی لێ نییە، ھاوڕێکانی بڕیاری گەڕانەوە دەدەن بەڵام کوێنتن ناگەڕێتەوە، لەکاتی بڕینی بلیتی گەڕانەوە کوێنتن لە نزیک ئەو شوێنە چاوی بە مارگۆ دەکەوێ و لەوێ ڕازەکەی خۆی بۆ ئاشکرا دەکات و ھەندێک قسە دەکەن، دواتر کوێنتن بەبێ مارگۆ دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


  1. ^ Pamela McClintock (July 21, 2015). "Box-Office Preview: 'Pixels,' 'Paper Towns' Prepare for Battle With 'Ant-Man,' 'Minions'". The Hollywood Reporter. (Prometheus Global Media). Retrieved July 22, 2015.
  2. ^ "Paper Towns (2015)". Box Office Mojo. (Amazon.com). Retrieved October 9, 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]