بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شاد بیگوم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاد بیگوم
شاد بیگم

شاد بیگوم لە ساڵی ٢٠١٢
لەدایکبوون
پیشەئاریکاریی کۆمەڵایەتی
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
وێبگەhttp://www.abkt.org/

شاد بیگوم ئاریکاریی کۆمەڵایەتی پاکستانییە،[١] کارەکانی ئەو لەناوچەی در زیرین لە پاکستان. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢] بەڵام بەھۆی داخراوی ناوچەکەی لەبەردەم ژنان، ئەوا داوای لە ڕاگەیاندنەکانکرد کە ھەواڵەکە بڵاونەکەنەوە لەپێناو سەلامەی خۆیدا.[٣]

ژیان و چالاکی

[دەستکاری]

شاد لە بنەماڵەیەکی ئایینی و چینی ناوەڕاست گەورەبووە، ئەو یەکەم کچی خێزانەکەی بووە کە زانکۆ تەواوبکات. ئەو زۆربەی کات سوپاسی باوک، برا و ھاوسەرەکەی دەکات لەبەرامبەر پشتگیرییەکانی بۆئەو.[٤]

لە ساڵی ١٩٩٤، ڕێکخراوێک دادەمەزرێنێت لەژێرناوی کۆمەڵەی ڕەوشت و ئاڵووگۆڕی زانیار.[٥] لەبەرامبەر چالاکییە ڕێکخراییەکانی تووشی چەندین زەحمەتی بوویەوە بەتایبەت کاتێک لەناوچەیەک کاری دەکرد کە پیاوسالاری و دەسەڵاتی پیاو بەسەر شوێنەکە. دواتر کارەکانی ڕێکخراوەکەی گواستەوە بۆ پیشاوەر کاتێک تاڵیبان ھاتە ناوچەکەی، ھەروەھا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو ھەڕەشەی لێکرا. ڕێکخراوەکە بەردەوامبوو لەچالاکی لەبارەی خوێندنی کچان، ھۆشیاری سیاسی و تەندرووستی، پڕۆژەی ئەندازیاری و پێدانی قەرزی بچووک. ڕێکخراوەکە لەلایەن دەزگا پاکستانی و نێودەوڵەتییەکان پشتگیری دارایی دەکرا.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Shad Begum ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی چەینج مەیکەر، ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ هێنراوە.
  2. ^ Pakistani activist gets US’ International Women of Courage Award، tribune.com.pk، لە 2012-03-08 ھێنراوە
  3. ^ Mrs Shad Begum does not want news to be spread، thefrontierpost.com، لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە، لە 2012-03-08 ھێنراوە {{citation}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Shad teaches women’s rights where that can get you killed، jamesrupert.wordpress.com/، لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە، لە 2012-03-08 ھێنراوە {{citation}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  5. ^ Shad Begum: A Brave Lady From Pakistan، thelovelyplanet.net، لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە، لە 2012-03-08 ھێنراوە {{citation}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Shad Begum ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی Ashoka Fellow، ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ هێنراوە.