شاد بیگوم
شاد بیگوم شاد بیگم | |
|---|---|
شاد بیگوم لە ساڵی ٢٠١٢ | |
| لەدایکبوون | |
| پیشە | ئاریکاریی کۆمەڵایەتی |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
| وێبگە | http://www.abkt.org/ |
شاد بیگوم ئاریکاریی کۆمەڵایەتی پاکستانییە،[١] کارەکانی ئەو لەناوچەی در زیرین لە پاکستان. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢] بەڵام بەھۆی داخراوی ناوچەکەی لەبەردەم ژنان، ئەوا داوای لە ڕاگەیاندنەکانکرد کە ھەواڵەکە بڵاونەکەنەوە لەپێناو سەلامەی خۆیدا.[٣]
ژیان و چالاکی
[دەستکاری]شاد لە بنەماڵەیەکی ئایینی و چینی ناوەڕاست گەورەبووە، ئەو یەکەم کچی خێزانەکەی بووە کە زانکۆ تەواوبکات. ئەو زۆربەی کات سوپاسی باوک، برا و ھاوسەرەکەی دەکات لەبەرامبەر پشتگیرییەکانی بۆئەو.[٤]
لە ساڵی ١٩٩٤، ڕێکخراوێک دادەمەزرێنێت لەژێرناوی کۆمەڵەی ڕەوشت و ئاڵووگۆڕی زانیار.[٥] لەبەرامبەر چالاکییە ڕێکخراییەکانی تووشی چەندین زەحمەتی بوویەوە بەتایبەت کاتێک لەناوچەیەک کاری دەکرد کە پیاوسالاری و دەسەڵاتی پیاو بەسەر شوێنەکە. دواتر کارەکانی ڕێکخراوەکەی گواستەوە بۆ پیشاوەر کاتێک تاڵیبان ھاتە ناوچەکەی، ھەروەھا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو ھەڕەشەی لێکرا. ڕێکخراوەکە بەردەوامبوو لەچالاکی لەبارەی خوێندنی کچان، ھۆشیاری سیاسی و تەندرووستی، پڕۆژەی ئەندازیاری و پێدانی قەرزی بچووک. ڕێکخراوەکە لەلایەن دەزگا پاکستانی و نێودەوڵەتییەکان پشتگیری دارایی دەکرا.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Shad Begum ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی چەینج مەیکەر، ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ هێنراوە.
- ↑ Pakistani activist gets US’ International Women of Courage Award، tribune.com.pk، لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە
- ↑ Mrs Shad Begum does not want news to be spread، thefrontierpost.com، لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە، لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Shad teaches women’s rights where that can get you killed، jamesrupert.wordpress.com/، لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە، لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە
- ↑ Shad Begum: A Brave Lady From Pakistan، thelovelyplanet.net، لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە، لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Shad Begum ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی Ashoka Fellow، ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ هێنراوە.