سەنجەقی کەرکووک
سەنجەقی کەرکووک كركوك سنجاغى | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
سەنجەقی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی | |||||||||
١٥٣٤–١٩١٨ | |||||||||
Flag | |||||||||
سەنجەقی کەرکووک لە ١٨٩٢ | |||||||||
ناوەند | کەرکووک | ||||||||
مێژوو | |||||||||
مێژوو | |||||||||
• دامەزراندن | ١٥٣٤ | ||||||||
• ڕاگرتنی شەڕ | ١٩١٨ | ||||||||
| |||||||||
ئەمڕۆ بەشێک لە | عێراق |
سەنجەقی کەرکووک (بە تورکی: Kerkük Sancağı، کرکوک سنجاغى) بەشێکی کارگێڕی ئاستی دووەم بوو کە لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و سلێمانی و دیالە و هەروەها هەموو هەولێر و کەرکوکی ئێستای لەخۆگ رتبوو، پایتەختەکەشی کەرکوک بوو.
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٥٣٤ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ناوچەی کەرکووکی لەگەڵ بەشێکی زۆری عێراقی ئێستای خستە ناو کارگێڕییەکانی خۆیەوە.[١] گرنگی کەرکووک لە سەدەی ١٨دا گەشەی کرد کاتێک بوو بە پایتەختی سەنجەقی عوسمانی، شارەزوو کە خاکەکانی کەرکووک و هەولێر و سلێمانی لەخۆ گرتبوو. دوا بەدوای چاکسازییەکانی مەدحەت پاشا کە لە نێوان ساڵانی ١٨٦٩ بۆ ١٨٧٢ والی (پارێزگار) بەغدا بووە، ناوی سەنجەقی کەرکووکی گۆڕی بۆ شارەزوور، کە هاوتایە لەگەڵ ناوچەکانی ئێستای کەرکووک و هەولێر.[٢] لە ساڵی ١٨٧٩ حکومەتی عوسمانی لە ئەستەمبوڵ ویلایەتی مووسڵی دروستکرد کە زۆربەی باکووری عێراق و باشووری کوردستانی ئێستای لەخۆ گرتبوو. کەرکووک بە هۆی زمان و پێکهاتەی دانیشتووانەکەی وەک شارێکی گرنگی سەربازی و ناوەندێکی بەنرخی دامەزراندنی عوسمانی بۆ فەرمانبەران و چەکدارەکانی مایەوە. شارەکە بە کولتوری عوسمانییەکان گەشەی کرد.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Talabany، Nouri (2007-01-01). «Who Owns Kirkuk? The Kurdish Case». Middle East Quarterly (بە ئینگلیزی).
- ^ WhisperingDialogue (٢٢ی نیسانی ٢٠١٩). «Born in an Oil City». Whispering Dialogue ~ هَمْسُ الحِوار (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Güçlü، Yücel (2007-01-01). «Who Owns Kirkuk? The Turkoman Case». Middle East Quarterly (بە ئینگلیزی).
- ^ «1911 Encyclopædia Britannica/Kerkuk - Wikisource, the free online library». en.wikisource.org (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ئەو وتارانەی وڵاتانی پێشوو کە بەسەرداچوونەوەیان دەوێت
- States and territories established in 1534
- States and territories disestablished in 1918
- مێژووی کەرکووک
- کەرکووک
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، ھەڵوەشانەوەی ١٩١٨
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٥٣٤