سەردەمی ئێدۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەردەمی ئێدۆ (江戸時代- ئێدۆ جیدای) یان  سەردەمی تۆکوگاوا (徳川時代, تۆکوگاوا جیدای) سەردەمێکی دەرەبەگایەتی بوو لە ژاپۆن لە ١٦٠٣ بۆ ١٨٦٧ کە لەو سەردەمە ژاپۆن لەژێر فەرمانڕەوایەتی تۆکوگاوا بوو کە ماوەکەی دەکاتە سێ سەد ساڵ، سەردەمی ئێدۆ دوای شکستی سەردەمی سێگۆکو دروست بوو کە سەردەمێکی شکست خواردوو بوو، لە سەردەمی ئێدۆدا باری ئابووری وڵات لە گەشەسەندن دابوو، وە دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و دووربوون لە ھەر سیاسەتێکی دەرەکی، جێگیربوونی باری دانیشتووان، گەشەسەندنی ئاشتی و ھوونەر و چاندی وڵات، وە زنجیرە فەرمانڕەواییەکە بە فەرمی لە ئێدۆ دامەزرابوو (ئێدۆ لە ئەمڕۆدا تۆکیۆیە) لە ٢٤ی ئازاری ١٦٠٣ لەلایەن شۆگن تۆکوگاوا لێیاسو.

ھەرچۆنێک بێت سەردەمەکە کۆتایی پێھات کاتێک ئیمپڕاتۆر مێیجی دەستی بە ڕیفۆرمەکانی کرد و لە ٣ی ئایاری ١٨٦٨ وڵاتی گەڕاندەوە بۆ بارودۆخی پێشووتر و سەردەمی ئیمپڕاتۆری، ئەمەش بووە کۆتایی و کەوتنی سەردەمی ئێدۆ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]



Public Domain This article incorporates public domain material from the Library of Congress Country Studies website http://lcweb2.loc.gov/frd/cs/. Japan

خوێندنەوەی زیاتر[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]