سەحەر خودایاری
ڕواڵەت
سەحەر خودایاری | |
---|---|
سحر خدایاری | |
لەدایکبوون | ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ Salm, Chaharmahal and Bakhtiari |
مەرگ | ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (٢٩ ساڵ ژیاوە) تاران |
گۆڕ | قوم |
پیشە | چالاکوان |
سەحەر خودایاری (بە فارسی: سحر خدایاری؛ ١٩٩٠ – ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩)،[١] ھەروەھا ناسراو بە کچەشین[ئ] (بە فارسی: دختر آبی)، ھاندەرێکی یاری تۆپی پێی ئێرانی بوو. لە مانگی ئازاری ٢٠١٩دا ھەوڵیدا بە جلوبەرگی پیاوانە بچێتە ناو یاریگای ئازادی بۆ ئەوەی سەیری یاریی یانە دڵخوازەکەی، ئیستقلالی تاران بکات، کە دژی قەدەغەکردنی نیشتیمانی لەسەر ژنان لەم جۆرە بۆنانەدا بوو. لە ٢ی ئەیلوولی ھەمان ساڵدا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە پێی گوترا کە لەوانەیە سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت. دوای جێھێشتنی دادگا لەبەردەم بیناکەدا خۆی سووتاند،[٢][٣] کە دوای ھەفتەیەک بەھۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. خۆسووتاندنی خودایاری، مشتومڕێکی زۆری لە ئێراندا لەسەر سنووردارکردنی حکوومەت بۆ ژنان دروست کردووە.[٤]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ شین ڕەنگی یانەی ئیستقلالە و بەھۆی ھاندەرایەتیی ئەو کچە بۆ ئەو یانەیە، ئەو نازناوەی لەسەر داندرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Iran: Shocking death of football fan who set herself on fire». www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Safi، Michael (2019-09-10). «Iranian female football fan who self-immolated outside court dies». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). Associated Press. ISSN 0261-3077. لە 2019-09-10 ھێنراوە.
- ^ «Iranian football fan dubbed 'Blue Girl' arrested for trying to watch men's game dies week after setting herself on fire». ITV News (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Iran's 'blue girl' dies after setting herself on fire». BBC (بە ئینگلیزی).
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |