سێگۆشەی سیرپینسکی
Jump to navigation
Jump to search
سێگۆشەی سیرپینسکی (بە ئینگلیزی: Sierpinski triangle) جۆرێک فراکتالە، کە لە سێگۆشەیەکی ڕێک یان لایەکسان دروست دەبێت. سەرەتا سێگۆشەیەکی لایەکسان لە ناوەڕاستی سێگۆشەی یەکەم جیا دەکرێتەوە، پاشان ئەم کارە لەسەر ھەموو سێگۆشەکان دووبارە دەکرێتەوە کە دەست دەکەویت. ناوی ئەم سێگۆشەیە لە ناوی ماتماتیکزانی پۆڵەندایی واکلام سیرپینسکی وەرگیراوە، بەڵام چەندین سەدە بەر لە کارەکانی سیرپینسکی ئەم سێگۆشەیە، وەکوو شێوازێک بۆ ڕازاندنەوە کەلکی لێ وەردەگیرا.
دروستکردن[دەستکاری]
زۆر ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ دروستکردنی سێگۆشەیەکی سیرپینسکی.
لابردنی سێگۆشە[دەستکاری]
لەوانەیە سێگۆشەی سیرپینسکی لە سێگۆشەیەکی لایەکسانەوە دروست بکرێت، بە دووبارەکردنەوەی لابردنی ژێربەشە سێگۆشەییەکان.
- لە سێگۆشەیەکی لایەکسانەوە دەست پێ بکە.
- دابەشکردنی سێگۆشەکە بە چوار سێگۆشەی جووتبوو و لابردنی سێگۆشەی ناوەندی.
- دووبارەکردنەوەی هەنگاوی دووهەم بۆ هەموو ئەو سێگۆشانەی دەمێننەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sierpinski triangle»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩.
![]() | ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |