سێلفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ دوو کەسایەتی زانستخواز و بیل نای و نێل دیگراس لەکاتی گرتنی وێنەی سێلفی

سێلفی شێوەیەکە لە وێنەگرتنی پۆرترەیت کە کەسێک یان زۆرتر دەتوانن لە وێنەکە بەشداربن. جگە لەکامێرای ئاسایی بەزۆری بەهۆی مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە دەگیرێت و بەزۆریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت لە فەیسبووک و ئینستاگرام و توویتەر بڵاودەکرێتەوە[١]. وێنەی سێلفی بە زۆری بەکامێرای پێشەوە (Front Camera) دەگیرێت کە لەمۆبایلە هۆشمەندەکان هەیە بەڵام زۆرێک لە کۆمپانیاکان بۆ کامێرای دواوە (Rear Camera) خزمەتگووزاری self-timer دانراوە کە بەچەند چرکەیەک وێنەکە دەگرێت[٢]. مێژووی سێلفی دەگەڕێتەوە بۆ (Robert Cornelius) کە لە ساڵی ١٨٣٩ گیراوە[٣]. لەساڵی ٢٠١٣ وشەی (Selfie) زۆرترین بەدواگەڕانی بۆ کراوە لە ئینتەرنێت[٤].

ڕیکۆردەکان[دەستکاری]

لەمیانی دابەشکردنی ٨٦ەمین خەڵاتی ئۆسکاردا چەند کەسایەتییەکی فیلمەکان کە یەکێک لەمان (Ellen DeGeneres) بوو وێنەیەکی سێلفییان گرت کە نرخەکەی گەیشتە نزیکەی ١ ملیار دۆلار[٥][٦]. گەورەترین وێنەی سێلفی کە نزیکەی ٢٠٠٠ کەس دەرکەوتن لە نیویۆرک لەوێنەکە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ گیرا هاوکات لە بەنگلادیش وێنەیەکی دی سێلفی کە بەکامیرای لومونیا ٧٣٠ گیراوە ئەمێش بە ڕکابەری وێنەکەی نیویۆرک دەژمێردرێت کە زۆرترین کەس بەشداربوونە لەوێنە سێلفییەکە[٧].

سێلفی ستیک[دەستکاری]

سێلفی ستیک لوولەکێکی بەکاردێت کە مۆبایلە هۆشمەندەکانی پێوەدەبەسترێت بۆ گرتنی وێنەی سێلفی[٨][٩].

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=47888 Archived ١ی تەممووزی ٢٠١٤, at the Wayback Machine.
  2. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Self-timer Archived ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦, at the Wayback Machine.
  3. ^ http://publicdomainreview.org/collections/robert-cornelius-self-portrait-the-first-ever-selfie-1839/ Archived ١٠ی ئابی ٢٠١٧, at the Wayback Machine.
  4. ^ http://www.hawler.in/news56077-6.htm
  5. ^ http://www.hollywoodreporter.com/news/miptv-ellen-degeneres-oscar-selfie-694562 Archived ١٩ی شوباتی ٢٠١٧, at the Wayback Machine.
  6. ^ http://www.radiotimes.com/news/2014-04-09/ellen-degeneres-oscars-selfie-worth-1-billion Archived ٩ی نیسانی ٢٠١٦, at the Wayback Machine.
  7. ^ http://www.ynetnews.com/articles/0,7340,L-4596358,00.html Archived ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥, at the Wayback Machine.
  8. ^ http://www.amazon.co.uk/UFCIT-Handheld-Monopod-Ajustable-Blackberry/dp/B00J53T9WS Archived ١٩ی ئایاری ٢٠١٥, at the Wayback Machine.
  9. ^ http://www.selfieonastick.com/ Archived ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧, at the Wayback Machine.