بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سی شارپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سی شارپ (زمانی بەرنامەسازی)ەوە ڕەوانە کراوە)
سی شارپ

سی شارپ (بە ئینگلیزی: #C) یەکێک لە زمانە بەرنامەسازییەکانی مایکرۆسۆفتە کە وەکوو زمانیکی بەرنامەڕێژیی ھاوچەرخ، گشتی، ئامانجدار، لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە گەشەپێدراوە و لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازانی کۆمپیوتەری ئەوروپی (ECMA) و ڕێکخراوی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان (ISO) پەسەند کراوە، ئەم زمانە بە جۆریک دیزاینکراوە کەبتوانێت لە ژێرخانی زمانی ھاوبەش(CLI) کاربکات، کە پێکدێت لە کۆدی جێبەجێکردن و ژینگەی کارپێکردن کە ڕێگە بە زمانە جۆراوجۆرە ئاست بەرزەکان دەدات لەسەر سەکۆ و تەلارسازییە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر و زۆر ھاوشێوەی لەگەل زمانی جاڤا و بەکارھێنەرانی ئاسانە بۆ ئەو کەسانی کە زانیارییان لە سی، سی++و جاڤا ھەیە

تایبەتمەندییەکانی سی شارپ

[دەستکاری]
  • ئاسان بۆ دەستپێکردن: سی شارپ زمانێکی ئاست-بەرزە کە نزیکترە لە زمانە بەرنامەڕێژییە بەناوبانگەکانی تر وەکوو سی، سی++ و جاڤا کە فێربوون بۆ ھەر کەسێک ئاسان دەبێت
  • پەرەپێدانی کاربەرنامەی دێسکتۆپ و وێب ئەپڵیکەیشن: بە شێوەیەکی بەرچاو لەپەرەپێدانی کاربەرنامەکانی وێب و کاربەرنامەکانی دێسکتۆپ بەکاردێت کە یەکێکە لەو زمانە بەناوبانگانەی کە لە دێسکتۆپێکی پڕۆفیشناڵدا بەکاردەھێنرێت، ئەگەر ھەر کەسێک بییەوێت کاربەرنامەکانی مایکرۆسۆفت دروستبکات، سی شارپ یەکەم ھەڵبژاردییە
  • کۆمەڵگەیەکی گەورەیە: کۆمەڵگەی گەورەی ھەیە و ھەمیشە گەشەدەسەنی بۆ ئەوەی لە سیستمەکان بمێنێتەوە و لەناونەچوبێت
  • پەرەپێدانی یارییەکان: سی شارپ بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت لە گەشپێدانی یارییەکان و بەردەوام لە زاڵبوون و ھەوادارێکی گەورەی ھەیە
  • بەشێکە لە .Net Framework

وەشانەکان

[دەستکاری]
وەشان تایبەتمەندی زمان ڕێکەوت چوارچێوەی کارکردن

(.NET Version)

ڤیژواڵ ستودیۆ
ECMA ISO/IEC مایکرۆسۆفت
C# 1.0 کانوونی یەکەم ٢٠٠٢ نیسان ٢٠٠٣ کانوونی دووەم ٢٠٠٢ کانوونی دووەم ٢٠٠٢ .NET Framework 1.0 Visual Studio .NET 2002
C# 1.1
C# 1.2
تشرینی یەکەم ٢٠٠٣ نیسان ٢٠٠٣ .NET Framework 1.1 Visual Studio .NET 2003
C# 2.0 حوزەیران ٢٠٠٦ ئەیلوول

٢٠٠٦

ئەیلوول ٢٠٠٥[ئ] تشرینی دووەم ٢٠٠٥ .NET Framework 2.0
.NET Framework 3.0
Visual Studio 2005
Visual Studio 2008
C# 3.0 بوونی نییە ئاب ٢٠٠٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٧ .NET Framework 2.0 (Except LINQ)[١]

.NET Framework 3.0 (Except LINQ)[١]
.NET Framework 3.5

Visual Studio 2008
C# 4.0 نیسان ٢٠١٠ نیسان ٢٠١٠ .NET Framework 4 Visual Studio 2010
C# 5.0 کانوونی یەکەم ٢٠١٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٨ حوزەیران ٢٠١٣ ئاب ٢٠١٢ .NET Framework 4.5 Visual Studio 2012
Visual Studio 2013
C# 6.0 بوونی نییە Draft تەممووز ٢٠١٥ .NET Framework 4.6
.NET Core 1.0
.NET Core 1.1
Visual Studio 2015
C# 7.0 Specification proposal ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئازار ٢٠١٧ .NET Framework 4.7 Visual Studio 2017 version 15.0
C# 7.1 Specification proposal ١١ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئاب ٢٠١٧ .NET Core 2.0 Visual Studio 2017 version 15.3[٢]
C# 7.2 Specification proposal تشرینی دووەم ٢٠١٧ Visual Studio 2017 version 15.5[٣]
C# 7.3 Specification proposal ٧ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئایار ٢٠١٨ .NET Core 2.1
.NET Core 2.2
.NET Framework 4.8
Visual Studio 2017 version 15.7[٣]
C# 8 Specification proposal ئەیلوول ٢٠١٩ .NET Core 3.0 Visual Studio 2019 version 16.3[٣]
C# 9.0 Specification proposal[بەستەری مردوو] ئەیلوول ٢٠٢٠ .NET 5.0 Visual Studio 2019 version 16.8, Preview 4[٣]

سی شارپ دۆت نێت

[دەستکاری]

سی شارپ دۆت نێت لە ڤیژواڵ ستۆدیۆ ٢٠٠٣ڕا لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیە، پێشان درا. دۆت نێت ھەندێک لە کلاسەکانی مایکرۆسافتە کە لە یک فایل بە نێوی دۆت نێت فرەیم وۆرکدا دانراوە و زمانەکانی ویژواڵ بەیسیک دۆت نێت، سی شارپ دۆت نێت و سی پلاس پلاس ھەموو لەو کلاسانە کەڵک وەردەگرن.

تێبینییەکان

[دەستکاری]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Using C# 3.0 from .NET 2.0». Danielmoth.com. ١٣ی ئایاری ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Visual Studio 2017 15.3 Release Notes». docs.microsoft.com.
  3. ^ ئ ا ب پ «Visual Studio 2017 15.9 Release Notes». docs.microsoft.com.


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە