سیگناڵی ئەنالۆگ
ڕواڵەت
سیگناڵی ئەنالۆگ (بە ئینگلیزی: Analog Signal) سیگناڵێکە کە مەوداکەی دەتوانێت ھەر بەھایەکی ژمارەی ڕاستەقینەکان بێت. جیاواز لە سیگناڵی دیجیتاڵ، لە سیگناڵی ئەنالۆگدا، بچووکترین گۆڕانکاریی ئاستی سیگناڵیش چەمکێکی ھەیە و ڕەچاو دەکرێت.
ھەموو پرۆسەیەکی سروشتی، چ لەلایەن مرۆڤ کۆنترۆڵ بکرێت و چ سەربەخۆ بێت، سیگناڵی ئەنالۆگ بەرھەم دەھێنێت. کردارەکان لەسەر سیگناڵی ئەنالۆگ ئەنجام دەدرێن، وەک وەرگرتنی سیگناڵەکان، زۆرکردن، فلتەرکردن و گواستنەوەی بە مەدار ئەلکترۆنیک.[١]
سیگناڵی دەرچوونی مایکرۆفۆن نموونەیەکی تەواوە لە سیگناڵی ئەنالۆگ.
ناولێنان
[دەستکاری]لەبەر ئەوەی کە فراوانی ئەم نیشانە ھێمایێکە بۆ چەندێتییەک لە حال گۆڕین بە نسبەت کات، پێی دەوترێت ئەنالۆگ (واتە ھاوشێوە)، واتە ئەنالۆگ یان ھاوشێوەی چەندایەتییەکی تر.[٢]
پرسە ھاوپیشەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Hebels, Rodney; Ferguson, Stuart (2003). Computers for Librarians (Third Edition). Australia. pp. 197–226.
- ^ Jenkinsa, W.K. (2003). Encyclopedia of Physical Science and Technology (Third Edition). pp. 711–735.