سیندرۆمی گیلەن بارێ
ڕواڵەت
سیندرۆمی گیلەن بارێ حاڵەتی لاواز بوونی کوتوپڕی دەست و پێیە بە هۆی دروست کار نەکردنی ئەندامە دەمارییە بڵاوەکان. زۆربەی جاران ئەم حاڵەتە بە هۆی چڵک کردنێکی لە لەشدا ڕوو دەدات. گیلەن بارێ دەبێتە هۆی خراپ بوونی بەرگی مایلینی دەوری دەمارەخانەکان و لەم ڕووەوە هە وەکوو نەخۆشی ئێم ئێس وایە. گیلەن بارێ دەتوانێت ژیانی نەخۆش بخاتە مەترسییەوە و پێویست بێت کە نەخۆش ببرێتە بەشی I.C.U.ی خەستەخانەوە. ئەگەری ئەوە هەیە کەسی تووش بوو بە گیلەن بارێ توانایی هەناسەکێشان لەدەستبدات. هەروەها ئەگەری ناڕێکی لە لێدانی دڵ و تەوژمی خوێنیشی هەیە کە ئەم دوو حاڵەتەش دەتوانن مەترسی بن بۆ سەر ژیان.
سەرچاوە
[دەستکاری]- ویکیپیدیای ئینگلیزی نیسانی ٢٠١٥
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیندرۆمی گیلەن بارێ تێدایە. |