سیستمی ناوی پاوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سیستەمی ناوی پاوانەوە ڕەوانە کراوە)

سیستمی ناوی پاوان (Domain Name System یان DNS) سیستمێکە زنجیرەپلەیی و ڕۆنراو لەسەر دەیتابەیسێکی دابەشکراو بۆ ناولێنان و ناودارکردنی کۆمپیوتەرەکان، ڕاژەکان، یان ھەر سەرچاوەیەک کە بە ئینتەرنێت یان تۆڕێکی تایبەتییەوە بەسترابێ. کاری گرنگتری ئەوەیە کە ناوی پاوانەکان (کە بۆ مرۆڤ مانادارن) بگۆڕێتەوە لەگەڵ ناونیشانەکانی IPدا.

قیاسێک کە زۆربەی جارەکان بۆ ڕوونکردنەوە و ڕاڤەی کاری سیستمی ناوی پاوان دەکرێ ئەوەیە کە ئەو سیستمە بە وەرگەڕاندنی ناوی خانەخوێکان بۆ ناونیشانەکانی IP، وەکوو پێڕستی ژمارەتەلەفۆنەکان کار بۆ ئینتەرنێت دەکا. بۆ نموونە، ناوی پاوانی www.example.com دەکاتە ناونیشانی 192.0.32.10.