سیستمی پۆتانی دێکارتی
ڕواڵەت
سیستمی پۆتانی دێکارتی یان سیستمی پۆتانی کارتێزیەن (بە ئینگلیزی: Cartesian coordinate system) سیستمێکی پۆتانە بۆ نواندنی خاڵەکان لەسەر ڕووتەختی پۆتان بە شێوەی جووتەڕێکخراوێک (دوو ژمارە) بەکار دێت. جووتەڕێکخراو پێکدێت لە دوو ژمارە، ژمارەی یەکەم X و ژمارەی دووھەم Y. لە سیستمی پۆتانی دێکارتیدا دوو تەوەرەکان ئەستوونن لەسەر یەک، ھەر بۆیە بە سیستمی ستوون لەسەر یەکەکانیش [١] ناسراوە. ناوی ئەم سیستمە لە ناوی ماتماتیکزان و فەیلەسووفی فەڕانسەوی ڕێنێ دێکارت (١٥٩٦-١٦٥٠) وەرگیراوە کە ئەم شێوازەی داھێنا بۆ نواندنی خاڵەکان لەسەر ڕووتەختێک. ئەم سیستمە بۆ کێشانی گرافی هاوکێشە جەبرییەکان بە شێوەی هێڵ یان چەماوە یان ئەژمێرکردنی گۆشە و دوورییەکان لەسەر ڕووتەختێک گرینگی و جێبەجێکردنی زۆری هەیە.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «دستگاە مختصات دکارتی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیستمی پۆتانی دێکارتی تێدایە. |