سی تی سکەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سیتی سکەنەوە ڕەوانە کراوە)
سیستەمێکی سی تی سکەن

سی تی سکەن یان تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری (بە ئینگلیزی: Computed Tomography) شێوەیەکی نوێی وێنەگری پزیشکییە. لەم شێوەدا جەستەی مرۆڤ یا دیکەی گیانەوەران بە یارمەتی تیشکی ئێکس، قاش-قاش دەکەوێتە بەرچاو و بەم شێوە بەشەکانی ناوەوەی ئەندامەکانیش دەردەکەون.

ئەمڕۆکە تەکنۆلۆژیای سی تی سکەن زۆربەی نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی توێژینەوەی دنیای گرتۆتە بەر.

پێکھاتە و شێوەکار[دەستکاری]

سی تی سکەن لە ژمارەیەکی زۆر دەرخەر ی بچووک لە جۆری بژمێری بریسکەیی (Scintillator) پێک ھاتووە، ئەمانە تیشکی ئێکسی تێپەڕیو لە لەشی نەخۆش وەردەگرن و دەریدەخەن. پاشان ئەلگوریتمە تایبەتییەکان، سیگناڵەکان دەسازنەوە و وێنەیەک دادەڕێژن. ڕەوتی گۆڕانی ئەم سیستەمانە لە حەفت بەرەی پێشکەوتندا (generation) دەکەوێتە بەر باس.

کەڵکی تر[دەستکاری]

لە سی تی سکەن بۆ کاری بێجگە پزیشکیش سووە وەردەگرن، بۆ وێنە لە توێژینەوەکانی کۆناراناسی یان زانستی ماکەکان. لەم دواییانەدا فۆسیلی دایناسۆرێک لە لایەن گەورەترین سی تی سکەنی جیھان سەر بە کۆمپانیای بۆیینگی ئەمریکا، سکەن کرا.

وێنەخانە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکی فارسی