وتووێژ:سی تی سکەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

تۆزێک بێتاقەت ئەبم بەم شتانە ناچارم بنوسم. بۆخۆی scan = "سکان" /skæn/ وە بە سکان ئەخوێندرێتەوە، ئەگەر کابرای فارس بە "اسکن" بیخوێنێتەوە بۆ ئەبێ بچینە لایان، هیوادارم نمونەی ئەوەمان لێ نەگرن کە بۆچی بە نەمسا ناڵێین ئوتریش، ئەمە دوو شتی جیاوازن. سکان لای هەموو نەتەوەیەک سکانە تەنها لای فارس نەبێ "ئیسکەن"ە بەڵام ئوتریش و نەمسا هەریەکە و شێوازیک ئەڵێین ئیتر سایکس بیکۆ وایکردوە من بڵێم نەمسا و تۆش بڵێی ئوتریش. ڕێزم.--هیوا (لێدوان) ‏٠٠:٠٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

نا مام ھیوا کارم بە نەمسا نییە. بڕیا کێشەی کوردی ھەر نەمسا با. جنابت خۆت نووسیوتە /skæn/. دەی براکەم æ وەکوو ئە دەخوێنرێتەوە. ئەگەر /skɑːn/ با ئەوە دەبوو بە سکان. بۆ نموونە گوێ بگرە وشەی Car؛ لێرەدا دەڵێ کار نەک کەر. بەڵام لە Catدا دەڵێ کەت نەک کات (یانی æ = ئە و ɑː = ئا).--چالاک وتووێژ ‏٠٠:٢٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
سڵاو کاکە چالاک. نا قوربان ئەوە هێمایە بۆ "ا"ی کورد ئەوەی لە car ئەوترێت، واتە "ɑː" ئێمە لە سۆرانیدا نیمانە ئەوە نزیکە لە آی عەرەبی واتە ئای درێژ، یان ئای فارسی لە "اباد"، ا ی ئەکەم "ɑː" و ای دوەم "æ". سکەن یان بزوێنی کوردی تەواو نزیکە لە هێمای نێودەوڵەتی بۆ دەنگی ئە، واتە ʌ بۆ نمونە لە وشەی یەک (one)ی ئینگلیزی /wʌn/. خۆ ئەگەر بچیتەوە سەر وشەی سکان و گوێ لە دەنگەکە بگریت ئەوا بە دڵی خۆت بینوسە ئەبێت بە "سکان". هەر بەو شێوەیەش وشەی cat = کات نەک کەت. بە کەیفی جەنابتان. ڕێزم.--هیوا (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
کاک @هیوا: یانی بەم جۆرە جنابت دەڵێی /ɑː/ و /æ/ ھەر دووکیان لە کوردیدا بە ئا دەخوێنرێنەوە. بۆیە جنابت /skæn/ بە سکان دەنووسی بەڵام من بە سکەن. ھۆکارەکەی ئەوەیە شێوازی خوێندنەوەی بزوێنەکان لە شێوەزاراکانی کوردیدا جیاوازن. یانی بزوێنی ئە لای ئێمە جۆرێک دەخوێنرێتەوە و لای ئێوە جۆرێکی تر. ھەروەھا بزوێنی ئا. یانی لای ئێمە /æ/ بە ئە نزیکە و بە پێچەوانە /ʌ/ (لە وشەی oneدا) بە ئا نزیکە. یانی ئێمە one با وان دەخوێنینەوە.
من ئەم گرفتەم جارێکی تر لەگەڵ بەڕێز کاک دیار لە وتووێژێ فێستیڤاڵی فیلمی کەندا بۆ ھاتە پێش. من وتم /æ/ بە ئە دەخوێنرێتەوە بەڵام کاک دیار دەیوت نا بە ئا نزیکە. وا دیارە نە کاک دیار ھەڵەی دەکوت نە من، بەڵکوو شێوازی خوێندنەوەی پیتەکان لای ئێمە جیاوازە. یانی ئەلفوبێیەکەمان ھەر یەکە بەڵام خوێندنەوەی پیتەکان جیاوازە.
ھەڵبەت ئەمەش شتێکی ئاساییە. یانی لە ھەموو زمانێکدا شێوازی خوێندنەوەی پیتەکان لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر جیاوازە. بەڵام ئیتر ئەم گرفتە چۆن چارسەرە بکەین کێشە ئەمەیە!--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٥، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
وەک وتم واتە "ɑː" ئێمە لە سۆرانیدا نیمانە. دیارە هەندێ فارس زوبان ئەناسم ۱٠ ساڵیشە لە ئینگلتەران هەر بە سپۆرت ئەڵێن ئسپۆرت. بە فیستیڤاڵی کانیش ئەڵێن کەن. بۆیە ڤیزای ئینگلتەراش سودی نابێت :) ئیتر وازی لێ دێنین بۆ ئێستا بەڵام ئەمە ئەبێ چارەسەر بکرێت. چونکە دڵنیام IPA لای جەنابتان بەجوانی لەفز نەکراوە. دوبارە ڕێز.--هیوا (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
نا وا نییە. ھەر ئەو شتەیە کە وتم یانی سۆرانیمان ھەیە ھەتا سۆرانی! یانی ھەر لە ڕۆژھەڵات سۆرانی مەھاباد و بۆکان و بانە و سەقز و سنە و … ھەموو ھەر جیاوازن. ھەموویان جۆرێک پیتەکان (بە تایبەت بزوێنەکان) دەڵێن. ڕەنگە IPA پیتی ئە لە شێوەزارە جۆربەجۆرەکانی کوردیدا شەش حەوت جۆر بێ! ناتوانین بڵێین لە سۆرانیدا نییە باشترە بڵێی لە سۆرانی مندا نییە (بڵێین چی بەڵام وایە).
بنەبڕکردنی ئەم گرفتەش کاری ئێمە نییە بەڵکوو دەبێ شارەزایانی زمانەوانی بێن تاوتوێی بکەن و بزانن چۆناوچۆنە و کامەیان باشە و کامە بە کامە نزیکترە و … کە ھەر وەکی جنابت وتت باشترە جارێ وازی لێ بێنین.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

سپاس بۆ هەر دوو بەڕێز، پێم وایە ئەم بابەتە دەبێ لە پەڕەیەکی گونجاودا بکرێتەوە تا دۆستانی تریش ڕا و بۆچوونی خۆیان دەرببڕن، ئەکادیمیای کوردی پەکی بۆ زمان ناکەوێ، دەبێ لە فەزای مەجازیدا باسی لە سەر بکرێت.Aminijian (لێدوان) ‏١٨:٠٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

@Aminijian، هیوا: ئەمە پێویستی بە بیروڕای پسپۆڕانی بواری فۆنۆلۆژیا ھەیە چون شتێکی تایبەتیە و بەڕاستی ئێمە نازانین بزوێنەکان لە مەڵبەندی ئێمە یان مەڵبەندێکی تر چۆن گۆ دەکرێ و ھێمای IPAەکەی چۆنە.
مەگەر لە ناو کتێبەکان و سەرچاوەکاندا بگەڕەین بزانین شتێکیان لە بارەی ئەمەدا نووسیوە یان نا. من لە کتێبی Sorani Kurdishدا زانکۆی ھارڤاردی ئەمریکادا لە بەشی The Phonology of Sorani Kurdishدا ئەمانەم سەبارەت بە بزوێنەکانی زمانی کوردی دەست کەوت کە بۆتان دونووسم:
  • سەبارەت بە بزوێنی «ئە» نووسراوە:

is like the ‘a’ in ‘bat,’ IPA [æ], as in tanaka [tænæ’kæ] ‘tin can,’ except (1) in the sequence aw, where it is pronounced [ə], (2) when it is followed in the same syllable by y, in which case it is pronounced [ə], as in tanakakay [tænækæ’kəy] ‘his tin can,’ and (3) when it is followed by y but not in the same syllable, in which case it is pronounced [ɛ], as in tanakayek [tænæ’kɛyek] ‘a tin can.’
  • سەبارەت بە بزوێنی «ئا» نووسراوە:

is like the ‘a’ in ‘father’ and ‘balm,’ IPA [ɑ], as in gâ [gɑ] ‘cow’

کە ئەمانە یانی دروست قسەی من بەڵام من دیسان دەڵێم ڕەنگە شێوازی گۆکردنی لە شوێنێکی تر جیاواز بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٥، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
=================================================================================================================[دەستکاری]

بەڕێزان! گۆ کردنی (ئا) لە هەر ناوچەیەک جیاوازە، چون لە زمانی کوردیدا نابێتە هۆی گۆڕینی مانای وشەکان ، واتە فۆنیم نییە، ئەوەی ڕاستی بێ لە زاراوەی سۆرانیدا لە گۆکردنی (ئا)دا دەم کۆنابێتەوە و دەکرێتەوە، کەچی لە زاراوەی کوردی باکووردا دەم کۆ دەبێتەوە. واتە لە دەربڕینی وشەی بابا دا کوردی باکوور (ئا) نزیکەو ئینگلیسی گۆ دەکەن و کوردێکی باشوور و ڕۆژهەڵاتیش جیاواز.

من هەرچەن لەم بوارەدا کاری تایبەتیم نەکردووە بەلام بە هەستی زمانەوانی خۆڕسکم، دەڵێم کە کە سکەن لە گۆکردنی بریتیش نزیکترە و سکەین لە ئەمریکی. بەڵام هیچیان سکاننین .

ئەمەش شێوەی دەربڕینی بریتیش و ئەمریکی:


Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٥١، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

==============================================================================================================[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان. سەری کەستان نایەشێنم و کاتی هەموومان بەنرخە. بەڵێ پێویستی بە پسپۆڕی فیلۆلۆجی هەیە کە نیمانە و نایەنە ویکی. هەوڵی من لە ئێستادا نزیک کردنەوەی بەشی کوردی زانکۆی سەلاحەدین و هەروەها لە داهاتوودا ئەکادیمیای کوردیشە لە ویکی سۆرانی. لەبەر کەمی کات وە لەبەر ئەوەی لە ئینگلتەرام کات نەبوە ئەوە بکرێت بەڵام بەردەوامم لە هەوڵ. بەڵام تەنها یەک تێبینی بۆ ئێوە بەجێ ئەهێڵم ئەویش ڕەگی کێشەکانە: "کوردی سۆرانی (ناوەندی نا، ناوەندی پۆلێنە) ئەگەر یەکسان نەبێت بە کوردی سلێمانی ئەوا کێشەکە کۆتایی نایەت". کاتێ ڕێک ئەکەوین کە دومەڵ ڕاستە نەک دمەڵ کە ئەو گریمانەیە قەبوڵ بفەرموین، ئەوکات دمەڵ چێتە ژێرەوە چونکە کەس لە سلێمانی نازانێت "کوان" یانی چی. دەنا لە هەڵەبجە تا ئێستاش "هاتمەوە" نیە و "هاتمۆ" یە. بۆیە وەک وتم لێرەدا ناچارین کۆتایی پێ بهێنین و بیسپێرین بە پسپۆڕ کە نیمانە. سوپاس چەن بارە. --هیوا (لێدوان) ‏١١:٥٤، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

من دژ بەوەم شێوازەرێک ببێتە شێوەزاری ڕەسمی و بە ھەر کەس لە ھەر شوێنێک شێوەزاری شارێک داسەپێنین. ئەمە ستەمێکی گەورەیە بە زمانی کوردی. بۆ نموونە لە مەڵبەندی ئێمە کە وشەی کوردی «کوان» باوە بۆ دەبێ بێم وشە عەرەبی دومەڵی سلێمانی بڵێم؟! با خەڵکی سلێمانی کە وشە کوردییەکان لێ ون بووە بڵێن کوان. جا مەبەستم ئەوەیە دەبێ ھەموو تایبەتمەندییەکانی شێوەزارەکانی کوردی لەبەر چاو بگیرێ و باشترینی ھەموویان گوڵبژێر بکرێ. سپاس بۆ ھەموو ھەوڵەکانت کاک ھیوا. منیش لێرەدا وازی لێ دێنم.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
=====================[دەستکاری]

بەڕێزان چەن قانوونی ئاسان و گشتی کە لە هەڵبژاردنی وشە بۆ زمانی فەرمی کوردی دەبێ ڕچاو بکرێت (ئەم قانوونانە لە هەموو زمانەکانی دنیادا ڕچاو دەکرێ):

  • وشەی کوردی بە سەر وشەی عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیسی و ...موقەدەمە: وەک بانگەشە' ، فڕۆکە ، گەدە ، هات و چۆ لەجیاتی پڕۆپاگەندە ، تەیارە ، میعدە ، ترافیک
  • وشەی سادە بە سەر وشی تێکەڵ موقەدەمە، وەک:گووران بە سەر تەواوکاری
  • وشەیێ کە لە باری ڕێزمانی و گۆ کردن گونجاوترە بۆ وشەداڕشتن، موقەدەمە.
  • وشەیێ کە باوترە موقەدەمە؛ وەک: سەربەخۆ ، هێوەر ، دوش لە جیاتی خۆگەڕێن ، برای مێرد ، خوشکی مێرد
  • وشەیێ کە لە ڕێگای قانوونەکانی ڕێزمانەوە سووکتر و لە سەرزمان خۆشتر بێ، موقەدەمە ؛ وەک: سەراو ، ڕۆژاوا لە جیاتی سەرئاو ، ڕۆژئاوا
  • وشەی کورتتر موقەدەمە، وەک: دەرسخوێن لە جیاتی دەرسخوێنەر ، ڕۆژمێر لەجیاتی ڕۆژ ژمێرەر ، دەکرێ لە جیاتی دەکردرێت
  • و ...

Aminijian (لێدوان) ‏٢٣:٢٢، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

==========================[دەستکاری]