ھەڵبژاردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەسێک لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ساڵی ٢٠٠٧ دەنگی خۆی دەدات

ھەڵبژاردن بریتییە لە پرۆسەی فەرمی ھەڵبژاردنی کەسێک بۆ وەرگرتنی پۆستێکی فەرمی. گرنگە جیاوازی لە نێوان فۆرم و ناوەڕۆکی ھەڵبژاردنەکاندا بکرێت. لە ھەندێک حاڵەتدا فۆڕمی ھەڵبژاردنەکان ئامادەن، بەڵام ناوەڕۆکی ھەڵبژاردنەکان ئامادەنەبوون، وەک نەبوونی بژاردەیەکی ئازاد و ساختەنەکراو بۆ ھەڵبژاردنی لانیکەم دوو گۆڕاو (بەدیل)، زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەن، لانیکەم بە شێوەیەکی فەرمی، بەڵام لە زۆرێک لە ھەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێیان نییە (بۆ نموونە ھەموو لایەنەکان (پارتەکان) بەشداریکردنیان قەدەغەیە جگە لە یەک پارت نەبێت).[١]

ھەڵبژاردن لە دیموکراسییە مۆدێرنەکاندا بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پڕکردنەوەی کوورسییەکانی پەرلەمان (نوێنەری دەسەڵاتی یاسادانان)، و ھەندێک جار لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن (سەرۆکایەتی، سەرکردایەتی دەوڵەت و دەسەڵاتی ناوخۆیی) و دەسەڵاتی دادوەری؛ و ئەم پرۆسەیە لە زۆر شوێنی کەرتی تایبەتدا بەکاردەھێنرێت، وەک کۆمپانیاکان (وەک ھەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری لە کۆمپانیا پشکدارەکان لەلایەن خاوەن پشکەکانەوە) و ڕێکخراوە بازرگانییەکان لە یانەکان و کۆمەڵە خۆبەخشەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "election". Encyclopedia Britannica. Retrieved 5 أیار / مایو 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)