سوپای ڕاشیدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سوپای ڕاشیدین بزووتنەوەیەکی چەکدارییە و لە چەند کەتیبەیەک پێکھاتووە کە لەکاتی داگیرکردنی عێراقدا سەریان ھەڵداوە. لە ئەنبار، دیالە، مووسڵ، سەلاحەدین، کەرکووک بڵاوبوونەتەوە، دیارترین دامەزرێنەرانی بریتین لە کەبیسی ئەبوو ئەسید، ئەبوو حارس و حەمدانی ئەبوو فاتیمە.

پێناسە و دامەزاندن[دەستکاری]

گرووپێکی جیھادی عێراقییە کە ڕاستەوخۆ دوای داگیرکردنی عێراق وەک وەڵامێکی خۆبەخۆ و ڕاستەوخۆ لەلایەن عێراقییەکانەوە دژی داگیرکاری سەریھەڵدا، ھاوشێوەی بزووتنەوە خۆڕاگرەکانی تری عێراق.

ئامانج و سیاسەت[دەستکاری]

ئامانج و سیاسەتەکانی ھاوشێوەی ئەو ئامانجانەیە کە بزووتنەوەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی نەتەوەیی وەک کەتیبەکانی شۆڕشی ١٩٢٠ و گرووپە خۆڕاگرییەکانی دیکە پەسەندیان کردووە، کە بریتین لە ڕزگارکردنی عێراق لە دەستی ھێزە داگیرکەرەکان و گەڕاندنەوەی سەروەری تەواو بۆ عێراق و گەلەکەی و پاراستنی یەکڕیزیی عێراق و دابەشنەکردنی.

پێکھاتەی ڕێکخراو[دەستکاری]

لە چەند کەتیبەیەک پێکدێت؛ وەکو کەتیبەی کەوسەر، کەتیبەی ئەلفیردەوس، کەتیبەی جوونوود ئەلڕەحمان، کەتیبەی فجر سادق، کەتیبەی موسلیم بن عەقیل، و ئەوانی تر و ھەر کەتیبەیەک لە یەکێک لە ناوچەکان جێگیرە، دیارترینیان بریتییە لە لیواکانی ئیمان کە لە ڕووی قەبارە و کارەوە ھاوتایە لەگەڵ چالاکیی کوتلە سەربەخۆکان.

بڵاوبوونەوە[دەستکاری]

چالاکییەکانی لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار و دیالە و موسڵ و کەرکووک و ھەروەھا بەغدای پایتەخت چڕبووەتەوە.

چالاکیی چەکداری[دەستکاری]

لە بەڵگەنامەیەکی گروو‌پەکەدا بەناونیشانی «حووکمی شەریعەت لەسەر جیھاد و شتە پەیوەندیدارەکانی لەسەر خاکی عێراق»، کە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٦ لە ئینتەرنێتدا بڵاوکرایەوە، تێیدا ھاتووە کە کوشتن یان شەڕکردن لەگەڵ شیعە یان کورد بە گشتی دروست نییە، و شەڕەکە ئاراستەی «داگیرکەر و ئەوانەی ھاوکاری لەگەڵدا دەکەن، جا تاکەکان بێت یان گرووپەکان». لۆژیکییە ھەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە لە بەیاننامەکانیدا پەسەندی کردبوو، ئاراستەی ھێزەکانی ئەمریکا بووبێت.

ئەم گرووپە لە تاکتیکی سەربازی خۆیدا مووشەکی ھاوەن و چاندنی تەقەمەنی لە کەناری ڕێگاکان و قەناس بەکاردەھێنن.

یەکێک لە دیارترین ئۆپەراسیۆنەکان لەناوبردنی زرێپۆشێکی ئەمریکی بوو لە ناوچەی تارمییە لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی لە بەرواری ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٦.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جيش الراشدين»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٣ی ١١ی ٢٠٢٣.