کەتیبەکانی شۆڕشی ١٩٢٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەتیبەکانی شۆڕشی ١٩٢٠
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
ناونراوە لەدوایشۆڕشی ١٩٢٠ی عێراق
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیسوننە
شوێنی بارەگاکانپارێزگای ئەنبار

کەتیبەکانی شۆڕشی ١٩٢٠ میلیشیایەکی سوننەیە کە لە ئەنبار، دیالە، تکریت و بابل لە عێراق چالاکن. بزووتنەوەکە کە ئەندامانی پێشووی سوپای عێراق لەخۆدەگرێت. ئەم گرووپە لە تاکتیکەکانی لە ھێرشە چەکدارییەکانیدا بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا، ئەو شتەی کە بە تەقەمەنی چێنراو ناسراوە بەکاریھێنا. میلیشیاکە باڵێکی سەربازیی ھەیە کە لە عێراق بە بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی ناسراوە. سەبارەت بە ناوی ئەم کەتیبانە، ئاماژەیە بۆ شۆڕشی ١٩٢٠ عێراق دژی داگیرکاری بەریتانیا. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە؛ ئەم گرووپە چالاکانە بەشدارییان لە ئەنجومەنی گشتی سەربازیی شۆڕشگێڕانی عێراقدا کرد، بەتایبەتی لە فەللووجە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]