سوودی ڕێژەیی
سوودی ڕێژەیی دەستەواژەیەکە کەوا ئابووریناسان بەکاریدەھێنن بەتایبەت لە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا. وڵاتێک سوودێکی ڕێژەیی پێدەگات کاتێک کاڵایەک بەرھەمدەھێنێت بە دەستبەرداربوونی کەمتر و بەھای قوربانیپێکراوی کەمتر لە وڵاتێکی دیکە.[١]
نموونەکەی ڕیکاردۆ
[دەستکاری]بۆ نموونە، لەکاتی شۆڕشی پیشەسازیدا، ھەردوو وڵاتی ئینگڵتەرا و پورتوگال مەی و جلیان بەرھەمدەھێنا.
| وڵات | جلوبەرگ | مەی |
|---|---|---|
| ئینگڵتەڕا | ١٠٠ | ١٢٠ |
| پورتوگال | ٩٠ | ٨٠ |
وایدابنێ ئەم ژمارانەی سەرەوە نیشان دەدات بۆ دروستکردنی دانەیەک پارچەی جلوبەرگ یان بوتڵێک مەی چەند کات دەخایەنێت. لەماوەی ١٠٠ کاتژمێردا، ئینگڵتەڕا دەتوانێت ١ پارچە جلوبەرگ بەرھەمبھێنێت یاخود ٥/٦ بوتڵی مەی. لەوکاتەی پورتوگال لە ماوەی ٩٠ کاتژمێردا، دەتوانێت ١ پارچە جولبەرگ یاخود ٩/٨ بوتڵی مەی بەرھەمبھێنێت، ھەر بۆیەش لێرەدا پورتوگال سوودی تەواوی زیاترە. لەوکاتەی ئینگڵتەڕا بە بەرھەمھێنانی جلوبەرگ، بەرھەمھێنانی مەی بە ٥/٦ کەمتر دەبێتەوە و پورتوگال ٩/٨ کەمتر دەبێتەوە، ھەربۆیەش ئینگلیزەکان سوودی ڕێژەییان زیاترە بەو پێیەی قوربانی کەمتر دەدەن لە بەرھەھێنانەکەیان.
ھەر بۆیەش دەیڤد ڕیکاردۆ پێشبینی ئەوەی کرد کە پورتوگال واز لە بەرھەمھێنانی جلوبەرگ دەکاتەوە و ئینگڵتەڕا واز لە بەرھەمێھانی مەی دەکاتەوە تاکو تەرکیز بکەنە سەر ئەو شتەی دەتوانن زۆرترینی لێ بەرھەمبھێنن بە کەمترین زەرەر و قوربانیدان. بە تێپەڕبوونی ساڵەکان، پێشبینییەکەی ڕیکاردۆ ھاتە دی.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Maneschi, Andrea 1998. Comparative advantage in international trade: a historical perspective. Cheltenham: Elgar. p. 1.
- ↑ Amadeo، Kimberly. «Understanding Comparative Advantage». The Balance (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.