بەھای قوربانیپێکراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەھای قوربانیپێکراو بریتییە لەو بەھایەی یاخود لەو قازانجەی لەدەستی دەدەیت ھەرکاتێک بڕیارێک دەدەیت. کاتێک لەنێوان دوو بژاردەدا، یەکێکیان ھەڵدەبژێریت، ناتوانیت سوودمەند بیت لەوەی دیکە، ھەربۆیەش قوربانیت داوە.

بیرۆکەی بەھای قوربانیپێکراو لەلاین جۆن ستیوارت میلەوە ھاتە بڵاوکردنەوە.

بۆ نموونە، کاتێک دەبیتە قوتابی زانکۆ دەبێت قوربانی بە یاریکردنی بەردەوام بدەیت، بەوپێیەی خوێندنەکە گرینگترە. یاخود ئەگەر کارێکت ھەبێت، قوربانی بە پشوودانت دەدەیت. چوونە سەر کارت، واتا پشووی کەمتر و قازانجی ماددی زیاتر. لەوکاتەی نەچوونە سەر کار، واتا پشووی زیاتر و نەبوونی قازانجی ماددی.

پێناسەیەکی دیکە بۆ بەھای قوربانیپێدراو بریتییە لەو بەھایەی کە شتە ھەڵنەبژێردراوەکان لەدەستی دەدەیت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]