سفلیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سفلیس
لقیprimary bacterial infectious disease، treponematosis، classic venereal disease، نەخۆشی
بابەتی لاوەکیتەندروستی ژنان
ھۆکارTreponema pallidum
لێکۆڵینەوە لەلایەنsyphilidology
Health specialtyنەخۆشییە چڵکییەکان، dermatology
Drug or therapy used for treatmentbenzylpenicillin، azithromycin، clindamycin، ceftriaxone، doxycycline
Disease transmission processنەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان

سفلیس (بە فەڕەنسی: Syphilis) نەخۆشییەکی سێکسییە کە بەھۆی بەکتریا ترێپۆنێما پالیدۆمەوە (Treponema pallidum) دروست دەبێت. بۆ یەکەمجار فریتز شادین و ئێریچ ھۆفمان لە ساڵی ١٩٠٥دا ئەو بەکتریایەیان دەستنیشان کرد کە دەبێتە ھۆی ئەم نەخۆشییە بەناوی ترێپۆنێما پالیدۆم.

ڕێگای گواستنەوەی سفلیس نزیکەی ھەمیشە لە ڕێگەی بەرکەوتنی سێکسییەوەیە، ھەرچەندە نموونەی سفلیسی زگماکی ھەیە لە ڕێگەی گواستنەوە لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە لە سکی دایکیدا، یان لە ڕێگەی گواستنەوەی ھەوکردن کاتێک منداڵەکە لە کاتی پرۆسەی لەدایکبووندا کەناڵی لەدایکبوون دەبڕێت، وەک چۆن لە ڤایرۆسی نەمانی بەرگری مرۆڤیشدا ڕوودەدات.

ئەم نەخۆشییە ساڵانە نزیکەی ١٢ ملیۆن کەس تووشی دەبێت کە زۆربەیان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودان. نیشانەکانی بریتین لە پەڵەی پێست، کێشەی دڵ و ھەندێک جار دەکرێت لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە قورس بێت.

سفلیس چەندین نیشانەی ھەیە. پێش پشکنینی سیرۆلۆژی، دەستنیشانکردنی ورد زۆر قورسە. ئەم نەخۆشییە ناوی لێنرا «لاساییکاری گەورە» چونکە زۆرجار گومانی لێدەکرا لەگەڵ نەخۆشییەکانی تر بەتایبەت لە قۆناغی سێیەمیدا.

سفلیس بە گشتی دەتوانرێت بە دەرمانی دژە زیندەیی چارەسەر بکرێت، لەوانەش پەنسلین. دەرزی لێدانی بەنزاتین پەنسلین لە ڕێگەی ماسولکەوە یەکێکە لە کۆنترین و کاریگەرترین چارەسەرەکان و ھێشتا کاریگەرترین شێوازە. ئەگەر چارەسەر نەکرێت سفلیس زیان بە دڵ و خوێنبەرەکان و مێشک و چاو و ئێسکەکان دەگەیەنێت، لە ھەندێک دۆخدا ئەم کاریگەریانە دەبنە ھۆی مردن. لە ساڵی ١٩٩٨دا زنجیرەی تەواوی بۆماوەیی ترێپۆنێما پالیدۆمی بڵاوکردەوە، کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ تێگەیشتن لە دروستبوونی نەخۆشی سفلیس.[١][٢][٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]