ستێپاناڤان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ستێپاناڤان
بە ئەرمەنی: Ստեփանավան
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٨١٠
ناو بە زمانی فەرمیՍտեփանավան
زمانی فەرمیزمانی ئەرمەنی
وڵاتئەرمەنستان
پایتەختیQ4441697
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای لۆری، Q4441697، Q12866385، پارێزگای جۆرجیا-ئیمێرێتیا، Borchaly Uyezd
ناوچەی کاتیUTC+04:00
پۆتانی شوێن٤١°٠′٢٧″N ٤٤°٢٣′١٢″E
دانیشتووان٢٣٬٧٨٢
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٣٧٥±١ مەتر
خوشکەشارەکانDécines-Charpieu
ڕووبەر١٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە1901–1905
وێبگەhttp://stepanavan.am
شوێنەوارەکانCultural heritage monuments in Stepanavan, Lori
Time of earliest written record١ی کانوونی دووەمی ٠٩٧٨
کۆدی تەلەفۆن374 256
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل37
Map

ستێپاناڤان (بە ئەرمەنی: Ստեփանավան) کۆمەڵگەیەکی شارۆچکە و شارەوانییە لە پارێزگای لۆری لە ئەرمینیا. دەکەوێتە دووری ١٣٩ کم لە باکووری یەریڤانی پایتەخت و ٢٤ کم لە باکووری ناوەندی پارێزگا ڤانادزۆر، لە نیوەی ڕێگای نێوان یەریڤان و تفلیس. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەکە ١٣ ھەزار و ٨٦ کەسە. لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەکە بە نزیکەیی ١٠ ھەزار و ٨٠٠ کەسە بەپێی خەمڵاندنی فەرمی ساڵی ٢٠١٦.

مێژوو[دەستکاری]

کەنیسە سەدەی ١٣ی ڕزگارکەری پیرۆز

سەلجوقییەکان لە سەرەتای سەدەی دوازدەھەمدا ھێرشیان کردە سەر ناوچەکە، بەڵام دەسەڵاتیان زۆری نەخایاند و لە ساڵانی ١١١٨–١١٢٢ پاشای جۆرجیا داڤیدی بنیاتنان لۆری داگیرکرد و دەسەڵاتەکەی بە شانشینی ئۆربێلی جۆرجیا-ئەرمەنی بەخشی. ئۆربێلییەکان لە ساڵی ١١٧٧دا سەرکەوتوو نەبوون، دوای ئەوە کیپچاکێک بە ناوی خوباساری وەک سپاسالاری لۆری دەستنیشانکرا. دواتر لە ساڵی ١١٨٥دا، پاش ئەوەی شاژنە تاماری جۆرجیا شازادەی زەکەریی سەرکیسی وەک حاکم دەستنیشان کرد.[١] کەنیسەی ڕزگارکەری پیرۆز کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٣ تا ئێستاش لە ناوەندی ستێپاناڤانی مۆدێرن دەدۆزرێتەوەan.[٢] ناوچەی تاشیر کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بازرگانی باکوور، گۆڕا بۆ ناوەندێکی بازرگانی بەرچاو لە ئەرمینیای سەدەی ناوەڕاست. بەڵام ناوچەکە بەھۆی لەشکرکێشی مەغۆلەکانی ساڵی ١٢٣٦ بە سەرۆکایەتی چاغەتای خان وێران بوو و لە نیوەی دووەمی سەدەی ١٤دا شانشینی زەکەریا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ناوچەی تاشیر لە ئەنجامی ئاشتیی ئەماسیا لە ساڵی ١٥٥٥ لەلایەن فارسی سەفەوییەوە خرایە ژێر دەسەڵاتی فارسەوە و بوو بە بەشێک لە پارێزگای کارتلی-کاخێتی فارس. دوای کوشتنی نادر شا لە ساڵی ١٧٤٧، شانشینی جۆرجیا لە کارتلی و کاخێتی سەربەخۆ بوون و تا ساڵی ١٧٦٢ یەکگرتوو بوون و بوون بە یەک شانشینی.[٣] لە ساڵی ١٨٠١ لەگەڵ پارێزگاکانی جۆرجیا لە کارتلی و کاخێتی شارۆچکەی جەلالۆغلی لە ساڵی ١٨١٠ دامەزراوە، لەلایەن شازادەی ئەرمەنی داڤیت حەسەن جەلالیان خەڵکی ئارتساخ. تاشیر بە فەرمی بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا لە پەیمانی گوڵستان کە لە ١ی ژانویەی ١٨١٣ لە نێوان ڕووسیای ئیمپراتۆری و فارسی قاجار واژوو کرا.[٤] لە ڕووی ئیدارییەوە، جەلالۆغلی بەشێک بوو لە ئویەزدەکانی بۆرچالی لەناو پارێزگای تیفلیسی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی.

پەیکەری ستێپان شاومیان

لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩١٨دا لۆری بوو بە بەشێک لە کۆماری تازە پێکھێنراوی ئەرمینیا. لە کۆتایی ساڵی ١٩١٨ ئەرمینیا و جۆرجیا شەڕی سنووریان لەسەر لۆری کرد. لە مانگی یەکی ساڵی ١٩١٩ ناوچەی بێلایەنی لۆری لەلایەن ھێزەکانی بەریتانیاوە دامەزرا. دوای سۆڤیەتکردنی ئەرمینیا لە کانوونی دووەمی ١٩٢٠، دواجار لۆری -لەوانەش جەلالۆغلی- لە ١١ی شوباتی ١٩٢١دا خرایە ناو ئەرمینیای سۆڤیەتەوە.[١] ساڵی ١٩٢٣ ناوی جەلالۆغلی گۆڕدرا بۆ ستێپناڤان بە ناوی ستێپان شاومیان ڕێبەری بەلشەڤیکی ئەرمەنی.

لە ساڵی ١٩٣٠ ستێپاناڤان بوو بە ناوەندی ڕەیۆنی تازە پێکھێنراوی ستێپاناڤان. یەکەم پلانی سەرەکی شارۆچکەکە لە ساڵی ١٩٥٧ ناسێندرا. لە ساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٧١ پێداچوونەوەی بۆ کرا کەناری ڕاستی ڕووبارەکە ھەروەھا دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ساڵی ١٩٨٨ کە نزیکەی ٦٠٠٠ خێزان لە شارۆچکەکەدا بێ ماڵ و حاڵ بەجێھێشت.[٥] ٢ بەشەکەی شارۆچکەکە لە ڕێگەی پردی ستێپاناڤانەوە بەیەکەوە بەستراوەتەوە کە لە ساڵی ١٩٨٩ کرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Matevossian, R. (1978). "Լոռի [Lori]". In Hambardzumyan, Viktor (ed.). Soviet Armenian Encyclopedia (بە ئەرمەنی). Vol. 4. Yerevan: Armenian Encyclopedia. pp. 663–64.
  2. ^ Stepanavan history ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Suny, Ronald Grigor (1994). The Making of the Georgian Nation. Bloomington: Indiana University Press. pp. 55–56. ISBN 978-0-253-20915-3.
  4. ^ Dowling, Timothy C. (2014). Russia at War: From the Mongol Conquest to Afghanistan, Chechnya, and Beyond. Santa Barbara: ABC-Clio. pp. 728–29. ISBN 978-1-59884-948-6.
  5. ^ The 1988 earthquake in Stepanavan ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.