ساونا
ساونا یان گەرماوی ھەڵمی ژوورێکی بچووک یان بینایەکە کە گەرم کراوە. گەرمیی ساونا دەبێتە ھۆی ئاسوودەبوون و وا لە کەسی بەکارھێنەری ساونا دەکات کە ئارەقە بکات.
ئەو باوەڕە ھەیە کە ساونا دەبێتە یارمەتیدەری خەڵکی بۆ تەندروستییەکی باشتر لەڕێی گەرمییە زۆرەکەیەوە. لەمڕۆدا لەلایەن وڵات و گرووپە
جیاوازاکانەوە زۆر ڕێگە داھێنراون بۆ خۆگەرمکردن و بەکارھێنانی ساونا.
ساوناکان بۆ دوو جۆر دابەش دەکرێن، ساونای ئاسایی؛ کە ھەواکە گەرم دەکات، و ساونای تیشکی ژێرسوور کە تەنەکان گەرم دەکات.
زۆربەی ماڵەکانی فینلاند ساونایان ھەیە، ساوناکانی فینلەند پلەی گەرمییەکەیان لە دەوروبەی ٨٠ پلەی سیلیزییە، و دەکرێ پلەی گەرمیی ساونا تا ١٠٠ پلەی سیلیزی بەرز بێت.
لەمڕۆدا زیادتر ساوناکان لە ھۆتێلەکان، و شوێنەکانی ڕاھێنانی وەرزشی دەبینرێن. زۆربەی ساوناکان جیاکراونەتەوە بۆ ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، بەڵام ھەندێکیان بە ھاوبەشی بەکاردەھێنرێن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- گەرماوکردن
- بانیۆ
- خوڕژم (دووش)
گالێری
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای ئینگلیزی، «Sauna»، حوزەیرانی ٢٠١٦.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساونا تێدایە. |