گەرماوکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەرماوکردن بۆ منداڵێک لەلایەن ژنێکەوە، ئەم وێنەیە وەک ڕێکلام بۆ سابوونێک بەکارھێنراوە.

گەرماوکردن، کۆرکردن یان خۆشووشتن شووشتنی جەستەیە بە شلەیەک، کە بە زۆری ئاوە، یان شلەیەکە کە بۆ چارەسەر بەکار دێت، یان نوقمکردنی لەشە لەنێو ئاو.

ئەم کارە بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی لەشە یان نەریتی ئایینی یان مەبەستی چارەسەری پزیشکی یانیش ھەر بۆ خۆشی وەرگرتن دەکرێت. گەرماوکردن دەکرێت لە ھەر شوێن و بارودۆخێک ئەنجام بدرێت کە ئاوی خاوێن ھەبێت، دەتوانرێت گەرماو بکرێت لەنێو بانیۆ یان دووش، یاخود ڕووبار، دەریاچە، کانی، مەلەوانگە، یان دەریا. کاتێک لەبارەی گەرماوکردن قسە دەکرێ، زیاتر لێی گەرماوکردنە لەنێو ئاو، بەڵام گەرماوکردن جۆری تری ھەیە، دەکرێت لەنێو قوڕ بێت، کە زیاتر بۆ چارەسەری پزیشکییە. ھەروەھا ھەندێ خەڵکی لەنێو بیرە و چوکلاتیش گەرماو دەکەن، جۆرێکی تری گەرماوکردن؛ گەرماوکردنە بە تیشکی خۆر «خۆدانەبەرخۆر».

مێژوو[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]