سانیا مەلھۆترا
سانیا مەلھۆترا | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | دەلھی، ھیندستان | ٢٥ی شوباتی ١٩٩٢
پیشە | ئەکتەر |
شاکارەکان | دەنگەل |
سانیا مەلھۆترا (لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ١٩٩٢) خانمەکتەرێکی ھیندییە و لە فیلمەکانی بۆلیوود دەرکەوتووە. لە ساڵی ٢٠١٥، بۆیەکەمینجار لە فیلمی دەنگەل دەرکەوت، فیلمە یەکێک بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژووی بۆلیوود. دواتر لە ساڵی ٢٠١٨، بە فیلمی کۆمێدی پیرۆزە (Badhaai Ho) لە پاڵ ئەیوشمان خورانا دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠١٩، لە فیلمی وێنە (Photograph) دەرکەوت، سانیا بەھۆی ئەم فیلمەکەوە پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین خانمەئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگران.
لە ساڵی ٢٠٢٠، لە فیلمەکانی شاکونتالا دێڤی و لود دەرکەوت، ھەردوو فیلم بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سینەماکان پەخش نەکران بەڵکوو ڕاستەوخۆ فرۆشرانە تۆڕە پەخشەرەکانی ئەمەزۆن پرایم ڤیدیۆ و نێتفلیکس.[١]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]سانیا مەلھۆترا ە دایکبووی ٢٥ی شوباتی ١٩٩٢، لە دەلھی، ھیندستان. لە سەرەتادا مەشقی کرد بۆ فێربوونی سەما بەگشتی، ھەروەھا بەتایبەتیش سەمای بالێ.[٢] ئەو لەبەرنامەی تەلەفزیۆنی دانس ئیندیا دانس بەشداری کرد.[٣] دواتر چووە شاری مومبای، بۆئەوەی ھەڵسەنگاندن بکات بۆ کاری نواندن و دەرکەوتن لە بۆلیوود. لە سەرەتادا لە چەند بەرھەمێکی ڕێکلام، وەک ستافێکی پشت کامێرا کاری کرد.[٤] دواتر لەلایەن موکیش چابا، دەرھێنەری کاست پەیوەندی پێوەکرا بۆئەوەی بێتە ناو بواری نواندنەوە.[٣] لەم ڕێگەیەوە سانیا بۆ فیلمی دەنگەل ھەڵبژێردرا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Abhishek Bachchan and Rajkummar Rao starrer Ludo to release on Netflix». The Indian Express. ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Dangal selection process: Sanya Malhotra talks about the emotionally exhausting experience». India.com. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Awaasthi، Kavita (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «Dangal: For some reason, I thought it's a Kangana Ranaut film, says Sanya Malhotra». Hindustan Times. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Rathi، Vasundhara (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Braving the bruises». The Hindu. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Dangal selection process: Sanya Malhotra talks about the emotionally exhausting experience». India.com. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.