سارتکە، سوورداش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سارتکە یەکێکە لە گوندەکانی ناحییەی سورداش ، قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی ، یەکێکە لە گوندەکانی دووکان . قەڵای سارتکە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان و دەکەوێتە قەزای دووکان سەر بە پارێزگای سلێمانی کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران ، قەڵاکە کە لەلایەن میر محەممەد (پاشای سۆران ١٨١٣-١٨٣٧) دروست کراوە ئێستا بەشێک لە ژوورەکان و دیوار و قوللەکانی قەڵاکە وەک شوێنەوار ماونەتەوە.