سارا گیڵبەرت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستکاریکردنی سارا گیڵبەرت

پرۆفیسۆر سارا گیڵبەرت (لەدایکبوون نیسانی ١٩٦٢) پێکوتەناسی (ڤاکسینۆلۆجیست) بەریتانیە و پرۆفیسۆرە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و هاو-دامەزرێنەری کۆمپانیای ڤاکسیتەک'ـە.[١] گیڵبەرت پسپۆڕیەکەی لە بواری دروستکردنی پێکوتەدایە دژی ئەنفلوەنزا و میکرۆبە پەتاییەکانی تر. ئەو سەرپەرشتیاری دروستکردن و تاقیکردنەوەی ڤاکسینی گەردوونیی هەڵامەت بوو لە ساڵی ٢٠١١.[٢] لە ڕۆژی سەری ساڵی ٢٠٢٠دا هەواڵێکی خوێندبوەوە کەوا دانیشتوانی ناوچەی وهانی چین تووشی نەخۆشی هەوکردنی سیەکان بوون بە هۆیەکی نەزانراو. لە ماوەی دوو هەفتەدا توانیان ڤاکسینێک دیزاین بکەن دژی هۆکاری نەخۆشیەکە. لە ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢دا، پێکوتە (ڤاکسینی) ناسراو بە ئەسترازێنیکا (یەکێک لە ڤاکسینەکانی کۆڤید-١٩) کە پرۆفیسۆر گیڵبەرت لەگەڵ گروپی ڤاکسینی ئۆکسفۆرددا دروستیان کرد بە فەرمی ڕەزامەندی پێ درا لە بەریتانیا.[٣]

گیڵبەرت لە شارۆچکەی کیتەرینگ لە ناوچەی نۆسهامتنشایەر لە دایک بوە. باوکی بەڕێوەبەرێکی نوسینگەیەک بوە و پێڵاودروستکەر بوە و دایکیشی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە.[٤] لە قوتابخانەی دواناوەندی کێتەرینگی کچان خوێندویەتی و هەر ئەوکاتە زانیویەتی حەزی لێیە لە پزیشکیدا کار بکات.


پێڕست[دەستکاری]

  1. ^ Lane, Richard (2020). "Sarah Gilbert: carving a path towards a COVID-19 vaccine". Lancet (London, England). 395 (10232): 1247. doi:10.1016/S0140-6736(20)30796-0. ISSN 0140-6736. PMC 7162644. PMID 32305089.
  2. ^ "Professor Sarah Gilbert | Hic Vac". www.hic-vac.org. Retrieved 2021-08-11.
  3. ^ "Covid-19: Oxford-AstraZeneca vaccine approved for use in UK". BBC News (بە ئینگلیزی). 2020-12-30. Retrieved 2021-08-11.
  4. ^ Cookson, Clive (2020-07-24). "Sarah Gilbert, the researcher leading the race to a Covid-19 vaccine". www.ft.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-11.