زەھرا نیعمەتی
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| زەھرا نیعمەتی | |
|---|---|
| زهرا نعمتی | |
| لەدایکبوون | ٣٠ی نیسانی ١٩٨٥ شارستانی کرمان |
| پیشە | Archer |
زەھرا نیعمەتی (بە فارسی: زهرا نعمتی؛ لەدایکبووی ٣٠ی نیسانی ١٩٨٥) خانمەوەرزشوانی خاوەن پێداویستی تایبەتی پارالمپیکی ئێرانییە، [١] پێشتر یاریزانی تایکواندۆ بووە، بەڵام بەھۆی ڕووداوی ھاتوو چۆ تووشی ئیفلیجی قاچەکانی بوو لەو یارییە دورکەوتەوە. لە یارالمپیکی ھاوینەی ٢٠١٢ دوو مەدالیای (١ زێڕ، ١ بڕۆنز) لە پێشبڕکێی تیروکەوانی لەسەر ئاستی تاکەکەسی و ئاستی تیم بەدەست ھێنا. ھەروەھا بەھەمان شێوە لە پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠١٦ لەگەڵ شاندی وەرزشوانانی ئێران بەشداری کرد و ئاڵاھەلگری ئێران بوو لە ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی پارالمپیکی ٢٠١٦، لەو ساڵەشدا توانی دوو مەدالیا بۆ ئێران بەدەست بھێنێت (١ زێر، ١ زیو). [٢][٣] لە پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠ بۆ جاری سێيەم لەسەر یەک بەشداریکرد، توانی مەدالیای زێر لە تیروکەوانی لەسەر ئاستی تاک بەدەست بھێنێت . بۆ دوومجار لەسەر یەک مەدالیای زێری بردەوە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Athlete Bio». ipc.infostradasports.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Paralympic archer gets Olympic flag». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Shaking off quake blues, this Iranian archer will shoot from her wheelchair – Indian Express». archive.indianexpress.com. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Iran marches in parade of nations at Tokyo Paralympics». Tehran Times (بە ئینگلیزی). ٢٤ی ئابی ٢٠٢١. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.