بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زیندانی ئەباشیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زیندانی ئەباشیری
Map
شوێنئەباشیری، ھۆکایدۆ، ژاپۆن
پۆتانی شوێن44°0′59.7″N 144°13′51.8″E / 44.016583°N 144.231056°E / 44.016583; 144.231056پۆتانەکان: 44°0′59.7″N 144°13′51.8″E / 44.016583°N 144.231056°E / 44.016583; 144.231056
ڕەوشی ھەنووکەییچالاکە
کرایەوە لە١٨٩٠
بەڕێوەدەبرێت لە لایەنوەزارەتی داد

زیندانی ئەباشیری زیندانێکە لە شاری ئەباشیری لە پارێزگای هۆکایدۆ کە لە ساڵی ١٨٩٠ کراوەتەوە، دەکەوێتە باکووری دووری ژاپۆن، لە نزیک ڕووباری ئەباشیری و ڕۆژهەڵاتی چیای تێنتۆ. ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە کە سزای کەمتر لە دە ساڵیان هەیە.[١] بەشە کۆنەکانی زیندانەکە لە ساڵی ١٩٨٣ گواسترانەوە بۆ بنکەی چیای تێنتۆ، لەوێ وەک تاکە مۆزەخانەی زیندانەکانی وڵاتەکە بەڕێوەدەچن.

مێژوو[دەستکاری]

بۆ زیادکردنی ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆنییەکان لە دوورگەکەدا وەک بەشێک لە چاکسازییەکانی مێیجی، حکوومەتی مێیجی سیاسەتی گواستنەوەی سزای بۆ هۆکایدۆ لە ساڵی ١٨٦٨ جێبەجێکرد.[٢] لە نیسانی ١٨٩٠ حکوومەتی مێیجی زیاتر لە هەزار زیندانی سیاسی ڕەوانەی گوندی دابڕاوی ئەباشیری کرد. زۆرێک لەو زیندانییە سیاسیانە سامورایی سەردەمی تۆکوگاوا بوون کە لە سەردەمی یاخیبووانی ساتسوما لە ساڵی ١٨٧٧دا سزا دراون.[٣]

زیندانییەکان ناچار بوون چەندین ئەرکی جۆراوجۆر لە دارتاشییەوە تا کشتوکاڵ ئەنجام بدەن.[٢] خراپی کوالیتی ئاو لە ناوچە دراوسێکاندا، سزادراوانی ناچار کرد بۆری ئاو و بەنداو و کۆگاکانی ئاو دروست بکەن بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی خۆیان و ئاودێریکردنی کێڵگەکانی دراوسێ.[٤] جگە لەوەش، سزادراوانی زیندانی ئەباشیری ناچار بوون ڕێگایەک دروست بکەن کە ناوچەکە بە باشووری خاکی ژاپۆن ببەستێتەوە کە دانیشتووانی زیاترە.[٥] حکوومەت زیندانییەکانی بەکاردەھێنا بۆ دروستکردنی ڕێگایەکی گەورە لە هۆکایدۆ. ئەمەش وایکرد کارێکی سەخت و مەترسیدار ئەنجام بدەن بە خواردن و پشوویەکی زۆر کەم و زۆرێک لە زیندانییەکان .بەدرێژایی بەشێک لە ڕێگای نێوان ئەباشیری و ئەساھیکاوا گیانیان لەدەست دا. ئەم رووداوەش بووە هۆی ئەوەی کە ڕێگاکە بە ڕێگای زیندانییەکان ناوببرێت.[٦] بارودۆخی سەرەتایی زیندانەکە زۆر سەخت بوو، وەک کەمی خۆراک و پشوودان، زیاتر لە ٢٠٠ زیندانی لە ئەنجامی بەدخۆراکی و ڕووداوەوە مردن و ئەو سزایانەشی بەسەریان دەسەپێنرا لە هەوڵدان بۆ ڕاکردنیان لە زیندان.[٦][٧]

وینەی زیندانەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Inmates in Hokkaido raise beef cattle to learn about value of life". The Japan Times. 2015-06-23. Retrieved 2018-03-07.
  2. ^ ئ ا Sakata, Minako (August 2018). "The Transformation of Hokkaido from Penal Colony to Homeland Territory". International Review of Social History (بە ئینگلیزی). 63 (S26): 109–130. doi:10.1017/S002085901800024X. hdl:2381/42211. ISSN 0020-8590.
  3. ^ Volger, Pia (December 2005). "Blurring the boundaries: prisons and settler society in Hokkaido" (PDF). Cultures of confinement: a global history of the prison. Retrieved 3 March 2023.
  4. ^ Song, Lei (2022-07-04). "Panoptic apparatus: a study of the Japanese-built prisons in colonial Taiwan (1895–1945)". Journal of Asian Architecture and Building Engineering. 21 (4): 1244–1261. doi:10.1080/13467581.2021.1941984. ISSN 1346-7581.
  5. ^ Kosaka, Kris (2013-03-24). "Abashiri astounds with its ice and convict connections". The Japan Times. Retrieved 2018-03-07.
  6. ^ ئ ا "From "Convict" to "Victim": Commemorating Laborers on Hokkaido's Central Road". The Asia-Pacific Journal: Japan Focus. Retrieved 2023-03-03.
  7. ^ "Abashiri Prison Museum | Japan Experience". www.japan-experience.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-03.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • وێبگەی فەرمی