زۆدیاک (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زۆدیاک
پۆستەری زۆدیاک
دەرھێنەردەیڤد فینچەر
بەرھەمھێنەرمایک ماداڤۆی ئارنۆڵد میزەر برادلی فیچەر جەیمس ڤەندەربیلت چێن چافن
شانۆنامەجەیمس ڤەندەربیلت
لەسەر بنەمایزۆدیاک لە لایەن ڕۆبێرت گرەیسمس
ئەکتەران
مۆسیقادەیڤد شایر
وێنەگری سینەماییهاریس ساڤیدز
مۆنتاژئانگەس وۆڵ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
فۆینیکس پیکچەرز
بڵاوکردنەوە
  • پاراماونت پیکچەرز * وارنەر برۆز پیکچەرز
دەرچوون
  • ٢ی ئازاری ٢٠٠٧ (2007-03-02)
ماوەی فیلم١٥٨ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٦٥ ملیۆن دۆلار
داھات٨٤ ملیۆن دۆلار

زۆدیاک (بە ئینگلیزی Zodiac) فیلمێکی ئەمریکی بەرهەمهێنراوی ساڵی ٢٠٠٧ ە لە جۆرینهێنی ئامێز لە دەرهێنانی دەیڤد فینچەر ، سیناریۆی فیلمەکە لە لایەن جەیمس ڤەندەربیڵتەوە نوسراوە و لە کتێبێکی ڕۆبێرت گرەیسمسەوە وەرگیراوە بە هەمان ناو لە ساڵی ١٩٨٦ ، جەیک جیڵنهاڵ و مارک ڕوفاڵۆ و ڕۆبێرت داونی جوونیەر ڕۆڵگێڕە سەرەکیەکانی فیلمەکەن و ئەنتۆنی ئیدوارد و برایان کۆکس و ئێلیەس کۆتایس دۆناڵ لۆگ و جۆن کارۆڵ لاینچ و دێرمۆت موڵڕۆنی بە ڕۆڵی پاڵپشتی بەشدارن لە فیلمەکە

چیرۆک[دەستکاری]

لە مانگی ٧ی ساڵی ١٩٦٩ پیاوێکی نەناسراو لە ڤالیخۆی کالیفۆرنیا هێرش دەکاتە سەر دوو کەس بە ناوەکانی دارلین فێرن و مایک ماگیۆ بە دەمانچە ، مایک ڕزگاری دەبێت بەڵام فێرن دەمرێت.

دوای مانگێک لە ڕوداوەکە دەسگای ڕۆژنامەوانی سان فرانسیسکۆ نامەیەکی پێدەگات کە بە کۆد نوسراوە و لە لایەن بکوژەکەوەیە کە بە خۆی دەڵێت زۆدیاک (شێوازی کارکردنی زۆدیاک بە جۆرێکە کە لە دوای کوشتنەکان نامە بۆ ڕۆژنامەکان و دەسگاکانی پۆلیس دەنێرێت و ئاماژە بە کوشتەکە دەدات و دەیگرێتە ئەستۆ) . ژن و مێردێک کە مامۆستای مێژوو بوون نامەکە لە کۆدەوە بەمشێوەیە وەردەگێڕن'' زۆدیاک قسە دەکات. حەزم بە کوشتنی مرۆڤە چونکە زۆر چێژبەخشە تەنانەت زۆر لە کوشتنی ئاژەڵە کێویەکان بەچێژترە ، چونکە مرۆڤ دڕندەترین ئاژەڵە ، خۆشترین بەشی کوشتنەکەم ئەوەیە کە دەمرم لە بەهەشتدا زیندوو دەبمەوە و هەموو ئەوانەی کوشتومن دەبنە کۆیلەی من ، ناوی خۆمتان پێناڵێم چونکە هەوڵ دەدەن خاوم بکەنەوە یان بموەستێنن لە کۆکردنەوەی کۆیلە''. دوای ئەنجامدانی چەند کوشتنێکی دیکە و ناردنی پەیامی دیکە بۆ دەسگای ئاسایش و ڕۆژنامەکان ززۆدیاکی بکوژ دەستگیر ناکرێت .

لە ساڵی ١٩٧١ لێکۆڵەران دەیڤ تۆچی و ئارمسترۆنگ و مولاناکس لێکۆڵینەوە و پرسیار لە ئارسەر لی ئاڵن دەکەن کە گومانلێکراوی کەیسەکەی ڤالیخۆیە ، لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا تۆچی داوای کاتژمێرەکەی لی ئاڵن دەکات و دەبینێت هەمان نیشانەی زۆدیاکی بکوژی لەسەرە بەڵام پاشتر کە دەست و خەتی لی ئاڵن و زۆدیاک بەراورد دەکەن بۆیان دەردەکەوێت یەک دەسوخەت نین و یەکناگرنەوە ئەوەی جێی سەرنجە خانەوادەی لی ئاڵن دەڵێن لە ڕۆژی یەکێک لە ڕوداوەکاندا لی بۆ هەمانجێکە ڕۆیشتووە و بە خوێناوی گەڕاوەتەوە و یەکێکیش لە هاوڕێکانی دەڵێت کاتی خۆی بە خۆی وتوە زۆدیاک و لە ساڵی ١٩٧٤ بەهۆی دەست درێژی کردنەوە کەوتۆتە زیندان بۆ ماوەی سێ ساڵ و لەو ماوەیەشدا هیچ نامەیەک لە زۆدیاکەوە نەبووە بەڵام هیچ لە بەڵگەکان یەکلاکەرەوە نەبوون

، لە ساڵی ١٩٧٨ ڕۆبێرت گرەیسمسی کارتۆنکێش بە قوڵی دەست دەکاتەوە بە لێکۆڵینەوە و سەردانی دەیڤ تۆچی دەکات و تۆچی سەرسام دەبێت کاتێک دەبینێت گرەیسمس ئەوەندە زانیاری هەیە لەسەر کەیسەکە بۆیە بە ناڕاستەوخۆ زانیاری پێدەدات تا ڕۆبێرت بەردەوام بێت لە گەڕانەکانی ، بەهۆی زۆر کارکردنی گرەیسمس لەسەر کەیسی زۆدیاک کارەکەی لە دەست دەدات و هاوسەرەکەی جێی دێڵێت و مناڵەکانیشی دەبات لەگەڵ خۆی . گرەیسمس ڕۆژانە پەیوەندی تەلەفونی بۆ دێت کە تەنها دەنگی هەناسەیە و ئاماژەیە بۆ هەڕەشە کردن ، ڕۆبێرت گرەیسمس بەردەوام ئەبێت لەسەر لێکۆڵینەوەکانی و خەریکی ئامادە کردنی کتێبێک دەبێت لەو بارەیەوە و ئاماژەگەلێکی زۆر پەیدادەکات کە نیشانەن بۆ ئەوەی لی ئاڵن زۆدیاکی بکوژە ، بەڵام جێپەنجەکان و دەسوخەتەکان ناتوانن تاوانباری لی ئاڵن پشتڕاست بکەنەوە.

لە ساڵی ١٩٨٣ گرەیسمس لە دوکانێکدا ڕوبەڕوی لی ئاڵن دەبێتەوە و لی ئاڵن پێی دەڵێت دەتوانم یارمەتیت بدەم گرەیسمس پێی دەڵێت نەخێت

کاتێک گرەیسمس دوکانەکە جێدێڵێت لی ئاڵن ڕەنگی کەمێک تێکدەچێت ، لە دوای هەشت ساڵ مایک ماگیۆ کە لە ڕوداوی ڤالیخۆدا زۆدیاکی دیوە دەڵێت لی ئاڵن ئەو کەسە بووە کە هێرشی کردۆتە سەری پێش ١٥ ساڵ[١][٢][٣]

کاست[دەستکاری]

  • جەیک جیڵنهاڵ ڕۆڵی ڕۆبێرت گرەیسمس : لە پێناو ئەوەی ڕۆڵی گرەیسمس بە باشی بگێڕێت جەیک جیڵنهاڵ چووە سەردانی گرەیسمس و ڤیدیۆی گرت تاوەکو بتوانێت باش شێوازی ڕەفتارکردنی گرەیسمس بزانێت ، دواتریش لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا پێکەوە ئامادە بوون[٤]
  • مارک ڕوفالۆ ڕۆڵی دەیڤ تۆچی : دەیڤ تۆچی ددوای ئەوەی سیناریۆکەی خوێندەوە دەستیکرد بە کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی کەیسی زۆدیاکەوە و بە وتەی خۆی هەموو فایل و بەڵگەکانی بردۆتەوە ماڵەکەی لە پۆلیسەکان زانیاری زیاتری دەربارەی کەیسەکە هەبووە[٥]
  • ڕۆبێرت داونی جوونیەر ڕۆڵی پاوڵ ئەیڤری
  • ئەنتۆنی ئیدوارد ڕۆڵی بیڵ ئارمسترۆنگ
  • برایان کۆکس ڕۆڵی مالڤن بیڵی
  • ئێلیەس کۆتایس ڕۆڵی جاک موالاناکس

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی - زۆدیاک کۆتا سەردان - ١٧ی ٢ی ٢٠١٧
  2. ^ چی دەزانیت لەسەر زۆدیاکی بکوژ - عەرەبی - کۆتا سەردان ١٧ی ٢ی ٢٠١٧
  3. ^ ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی - پلۆتی فیلمی زۆدیاک - کۆتا سەردان ١٧ی ٢ی ٢٠١٧
  4. ^ یوتیوب - جەیک جێلینهاڵ و ڕۆبێرت گرەیسمس لە دیمانەی زۆدیاک - کۆتا سەردان ١٨ی ٢ی ٢٠١٧
  5. ^ دیمانەی مارک ڕوفاڵۆ - کۆتا سەردان ١٨ی ٢ی ٢٠١٧