زلدراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زل دراوەەوە ڕەوانە کراوە)
نموونەیەک لە ناوەرۆکی تویتەر بە پێی لێکۆڵینەوەی پییەر ئانالیتیکس، دراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نموونەی زل دراوەن. ██ ھەواڵ(3.6%) ██ سپام(3.8%) ██ ڕیکلامی خۆ (5.9%) ██ قسەی بێ ئامانج (40.1%) ██ ئاخاوتن و وتووێژ(37.6%) ██ Pass-along value (8.7%)

زل دراوە (بە ئینگلیزی: Big data) بریتییە لە شیکردنەوە و بە دەست ھێنانی زانیاری لە دراوەیەک کە سێ تایبەتمەندیی سەرەکیی ھەبێت. یەکەم، قەبارەی گەورە بێت. دووھەم، خێرا بێت. سێھەم، جۆراوجۆر بێت. ناوی زل دراوە ھەم بۆ تەکنیکەکان و ھەم بۆ خودی تاقمە دراوەکەش بە کار دەبرێت. بە ھۆی ئەم تایبەتمەندیانەوە کە ئاماژەیان پێکرا، تەکنیکە کلاسیکەکانی شیکاریی دراوە چیتر لە زل دراوەدا بە کەڵک نایەت. وەک نموونەیەک واڵمارت ھەموو سەعاتێک 2.5 بێتابایت دراوە لە کڕیارەکانی کۆ دەکاتەوە. ھەر پێتابایت یەک ملوێن گێگابایتە. یا وەک نموونەیەکی تر ھەموو چرکەیەک چەندین ھەزار تویت لە تویتەردا دەنووسرێت. شیکردنەوە و تێگەیشتن لە ھەمووی ئەم دراوانە کە قەبارە و خێراییەکی سەرسووڕھێنەریان ھەیە، پێویستی بە تەکنیکەکانی زل دراوە ھەیە.

خاسیەتەکان[دەستکاری]

زلدراوە کۆمەڵێک خاسیەتی جیاکەرەوەی هەیە لەوانە؛

قەبارە[دەستکاری]

قەبارە (Volume) مەبەست لێی بڕی ئەو داتایەی کە پەیداکراوە و کۆکراوەتەوە. زۆری قەبارەی داتای بەدەستهێنراو، هەلی زیاتر بۆ و دۆزینەوەی نوێ و ورد لە ناو داتاکان درووستدەکات. بەزۆری قەبارەی زلدراوە خۆی لە تێرابایت یان پێتابایت دەدات.[١]

هەمەجۆری[دەستکاری]

هەمەجۆری (Variety) مەبەست لێی سرووشتی داتاکانە. لە پێشتردا سیستمی بنکەدراوەی پەیوەندیدار (relational database) کاریگەر بوو ئەوەش لە کاتێک کە زۆربەی داتاکان ڕێکخراو بوون. بەڵام دواتر کە گۆڕان لە سرووشتی داتاکان لە داتای ڕێکخراو بۆ نیمچە ڕێکخراو یان داتای ڕێکنەخراو گۆڕدرا ئەوا ئەو ئامرازانەی لەبەردەست بوون کەوتنە ژێر ئالنگارییەکی بەهێز کە چۆن دەتوانن شیکردنەوە بۆ ئەو جۆرە نوێیە بکەن.

تەکنیکەکانی زل دراوە[دەستکاری]

ئامرازەکانی زل دراوە[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sagiroglu, Seref (2013). "Big data: A review". 2013 International Conference on Collaboration Technologies and Systems (CTS): 42–47. doi:10.1109/CTS.2013.6567202. ISBN 978-1-4673-6404-1. S2CID 5724608.