زانین دەسەڵاتە
زانین دەسەڵاتە وەرگێڕدراوی کوردیی ڕستە بەناوبانگەکەی فەیلەسووفی ئینگلیزی فڕانسیس بەیکنە[١] کە وتی:
Nam et ipsa scientia potestas est (لاتین).
For also knowledge itself is power (ئینگلیزی).
چونکە ھەروەھا زانین خۆی دەسەڵاتە (کوردی).
ڕستەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بێگومان بە زانین و پەروەردەوە ئاستی تواناکانی مرۆڤ دەچێتەسەرەوە و کەسی زانا ناوبانگ و کاریگەریی زیاترە و کەوابوو ھێز و دەسەڵاتی زۆرترە.
ڕەنگە بەیکن وتەی پەرتووکی پەندەکانی سڵێمانی دووبارەکردبێتەوە: "مرۆڤی دانا دەسەڵاتی گەورەی ھەیە و زانین ھێز زیاددەکات". یان ڕەنگە واتای ئەم ڕستەیە بتوانرێت لە ئایدیالیزمی فەلسەفیدا بدۆزرێتەوە - ئەگەر جیھان تەنیا وەکوو ناوەرۆکی ھۆشیاری بوونی ھەبێت، ئەوکات زانین خۆی دەتوانرێت بۆ دەستکاری و گۆڕاندنی ڕاستەوخۆی ناوەرۆکی ڕاستەقینە بەکاربھێنرێت.
ھۆزانەکەی فیردەوسی
[دەستکاری]چەن سەدە پێشتر لە بەیکن، فیردەوسی ھۆزانڤانی ناوداری پارس و داھێنەری شاھنامە ڕێک ئاوەھا چەمکێکی لە یەک خشتەدا دەربڕیوە. ئەو دەڵێت: توانا بود ھر کە دانا بود؛ واتە: توانا دەبێت ھەر کەس کە زانا بێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەھرۆز حەسەن، وەرگێڕی ڕۆمانی جیھانی سۆفیا و فەرھەنگی سۆفیا، ڕستەکەی بەو جۆرە پاچڤەکردووە.