بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانکۆی فۆرت وۆرس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆی فۆرت وۆرس
پۆستکارتی ساڵی ١٩٠٨ کە سێ بینای زانکۆکە نیشان دەدات
ناوی پێشوو
کۆلێژی وێزلییەن تێکساس (1881–1889)
جۆرتایبەت
چالاک٦ی حوزەیرانی ١٨٨١ (1881-06-06)–١٩١١
پەیوەستی ئایینی
ئیپسکۆپاڵی میسۆدێستی کڵێسا
شوێن،

زانکۆی فۆرت وۆرس کۆلێژێک بوو لە شاری فۆرت وۆرسی ویلایەتی تێکساس کە لە ١٨٨١ تا ١٩١١ بەڕێوە دەچوو وەکوو کۆلێژی وێزلییەن تێکساس دامەزرابوو لە ١٨٨١، دواتر ناوی دەگۆڕدرێ بۆ زانکۆی فۆرت وۆرس لە ١٨٨٩. و زانکۆکە پەبوەندیدار دەبێت لەگەڵ ئیپسکۆپاڵی میسۆدێستی کڵێسا و ئەندامی زانکۆی سیناتۆری کڵێسا دەبێت. زانکۆکە لە ساڵی ١٩١١ دادەخرێت و دەبێت بە زانکۆی میسۆدێست ئۆکلاھاما (کە لە ئەمرۆ پێی دەڵیین: زانکۆی ئۆکلاھاما).

زانکۆی میتۆدیست لە ئۆکلاھۆما دەرئەنجامی تێکەڵکردنی زانکۆی فۆرت وۆرس و زانکۆی ئێپۆرسە کە لە ساڵی ١٩١١ پێکھات.[١]

زانکۆی فۆرت وۆرس کە دەکەوێتە شاری فۆرت وۆرس لە ویلایەتی تێکساس، لە بنەڕەت ناوی کۆلێژی وێزلییەنی تێکساس بووە، لەلایەن ویلایەتی تەکساسەوە لە ٦ی حوزەیرانی ١٨٨١ جاڕنامەی بۆ کراوە، لە ساڵی ١٨٨٩ بوو کە جارنامەکە جێبەجێکرا و ناوی شوێنەکە گۆڕدرا بۆ زانکۆی فۆرت وۆرس. ئەم دامەزراوەیە بە سەرکردایەتی پیاوی دانا و دڵسۆز بۆ ماوەی چەند ساڵێک خزمەتێکی باشی کرد. دەرچووانی زانکۆی فۆرت وۆرس کە پێشتر کۆلێژی تەکساس وێسلییان بووە، لە سەرانسەری باشووری ڕۆژاوا بڵاوبوونەتەوە و لە ھەوڵەکانیاندا ئاستێکی باشیان ھەیە. بڕیاری تێکەڵکردنی زانکۆی فۆرت وۆرس لەگەڵ ھەوڵە پەروەردەیییەکانی کەنیسەی ئەسقەفەکانی میتۆدیست بەھۆی پێویستی زیادکردنی پشتیوانی دارایی و سەرچاوەی باشترەوە بووە.[١]

لە ١٨٩٧، یەکەم دەرچووی زانکۆکە لە بەشە پزیشیکییە نوێیەکەی فرانسس دەیزی ئێمری ئاڵن دەبێت کە یەکەم پزشکی ژن بووە لە ویلایەتی تێکساس لەوکاتە.[٢][٣] و دووەم دەرچوو وێلیام ماکمیلیان دەبێت دوای دەرچوونیشی دەبێت بە ئەندامی بەشی زانکۆی شیکاگۆ و دەناسرێت بەھۆی لێکۆڵینەوە و بەشدارییەکانی لەسەر گەردوونناسی و میکانیکی کلاسیک.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «Historical Statement». Annual Catalog - Methodist University of Oklahoma. ١ی تەممووزی ١٩١٥. لاپەڕە ١٣.
  2. Nichols، Mike (٢٠١٤). Lost Fort Worth. Arcadia Publishing. لاپەڕە ٦١. ژپنک ٩٧٨-١-٦٢٥٨٤-٧١٢-٦.
  3. Silverthorne، Elizabeth؛ Fulgham، Geneva (١٩٩٧). Women Pioneers in Texas Medicine. Texas A&M University Press. لاپەڕە ٧٨. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٩٠٩٦-٧٨٩-٨.
  4. The Lasso (1898). Fort Worth University. ئایاری ١٨٩٨. لاپەڕە ٣٤. MacMillan was the secretary of the class of 1898 - and simultaneously an adjunct professor of astronomy.
  5. Schlegel، Richard (١٩٥٨). «Steady-State Theory at Chicago». American Journal of Physics. ٢٦ (9): ٦٠١. doi:١٠.١١١٩/١.١٩٣٤٧١٣.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]