زانکۆی عەلامە تەباتەبایی
ڕواڵەت
(لە زانكۆی عهلامه تهباتهباییەوە ڕەوانە کراوە)

زانکۆی عەلامە تەباتەبایی (بە فارسی: دانشگاە علامە طباطبایی) یەکێک لە زانکۆکانی شاری تارانە و گەورەترین زانکۆی ئێرانە لە بواری زانستە مرۆڤییەکاندا.
زانکۆی عەلامە تەباتەبایی لە ساڵی ١٣٦٣ی کۆچیی ھەتاوی بە تێکەڵکردنی چەند زانستگە، فێرگە و دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە شاری تاران دامەزرا. زانستگەکانی ئەم زانکۆیە لە ناوەند و باکووری شاری تاراندا بڵاوبوونەتەوە. لە ساڵی ١٣٨٥ی ھەتاوی زانستگەکانی ماف و زانستە ڕامیارییەکان، زانستگەی دەروونناسی و بینای ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆ گوازرانەوە بۆ گەڕەکی «دێھکەدەی ئۆلەمپیک» کە کەوتووەتە باکووری ڕۆژاوای تاران و ھێدی ھێدی زانستگەکانی دیکەش دەگوازرێنەوە بۆ ئەوێ. خوێندکارانی ئەم زانکۆیە بە دوو شێوەی ڕۆژانە (خۆڕایی) و شەوانە (بەپارە) وەردەگیرێن.
زانستگەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تێدایە.